هەرێم نیوز
بە تۆمارکردنی گۆڵێک مباپێ لە چامپیۆنسلیگی ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی مێسی شکاند.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی هەفتەی کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی یۆڤانتۆس بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
کیلیان مباپێ گۆڵی یەکەمی ئەم یارییە بە جوانی تۆمارکرد و ژمارەی پێوانەیی لیۆنێل میسی شکاند.
ئه ستێره فه ڕه نسییه که بووه بچووکترین یاریزانی مێژووی چامپیۆنسلیگی ئەوروپا که توانی لەتەمەنی ۲۳ ساڵیدا لەم ڕکابەڕییه دا بگاته ٤۰ گۆڵ.
مباپێ لەتەمەنی ٢٣ ساڵیدا ئەم شەرەفەی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا پێشتر مێسی ئەم ڕیکۆردەی بەجێهێشتبوو.
ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی ۱٤۰ گۆڵ گۆڵکاری ئەم پاڵەوانێتییە و مێسی بە ۱۲۹ گۆڵ لە پلەی دووەمدایە.
کلیان مبابی هاوشانی محمد سەڵاح بە تۆمارکردنی ۷ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی چامیۆنسلیگی گرتوە.
گەنجترین یاریزانان کە لەم پاڵەوانێتیەدا توانیویانە ڕیکۆردی ٤٠ گۆڵ تۆمار بکەن بەم شێوەیەن:
1- کیلیان مباپێ - ۲۳ ساڵ و ۱۰ مانگ
2- لیۆنێل مێسی - ۲٤ ساڵ و ٤ مانگ
3- ڕائول گۆنزالێز - ۲٥ ساڵ و ٨ مانگ
4- کەریم بنزەمە- ۲٦ ساڵ و ۱۰ مانگ
5- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ - ۲۷ ساڵ و ۷ مانگ