دواین هەواڵ

وەرزش‌

 02/11/2022

لیڤەرپۆڵ چاوی لە دوو براکەی بێرمینگهامە

هەرێم نیوز

 جود بێلینگهام تا کۆتایی ئەم وەرزە پابەندە بەبۆندەکەی لەیانەی دۆرتمۆند و یانەکەی ناچار ناکات دەسبەرداری ببن

 ئیدارەی دۆرتمۆند هیچ نیازێکی نییە لە گواستنەوەی زستانە یاریزانەکە بفرۆشێتوە تەنها لە یەک حاڵەتدا یانە ئەڵمانیەکە دەسبەرداری یاریزانەکە دەبێت ئەویش بۆندێکی  شێتانەی +130 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکرێت. 

هاوینی داهاتوو بەهای ئەو یاریزانە دادەبەزێت بۆ خوار 100 ملیۆن یۆرۆ و دوو ساڵی ماوە بۆ گرێبەستەکەی تەواو ببێت.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردووه هیچ ڕاستییەک نییە لەوەی بەهای گرێبەستی بلینگهام بگاتە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ

جودی بیلنگهام لیڤەرپۆڵی پێ باشترە بەڵام بەدڵنیاییەوە ڕیال مەدرید هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات.

لیڤەرپوول ئامادەیە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بچێتە ناو کێبڕکێی گواستنەوەی ئەم لاوە ئینگیزیە بەتایبەت دوای دۆڕاندنی چاومینی.

زانیاری تایبەت هەیە کە کلۆپ بە نهێنی قسەی لەگەڵ یاریزانە تەمەن ۱۹ ساڵەکە  کردووە و خێزانی یاریزانەکە ئارەزوی گەڕانەوەی کوڕەکەیان دەکەن بۆ نیشتیمان.

جۆبی بیلینگهام برا بچوکی جودی بلینگهام کە ئیستا تەمەنی 17 ساڵە و لە یانەی بێرمینگهام و هەڵبژاردەی لاوانی ئینگلتەرا یاری دەکات یەکێکە لە لاوە دەرکەوتوەکانی بەریتانیا و لەلایەن یانەی لیڤەرپۆڵەوە چاودێری دەکرێت و یانەکەی شاری لیڤەرپۆڵ ئارەزوی گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکەیان بە خانەوادەکەیان ڕاگەیاندوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP