هەرێم نیوز
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەدوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجومەنی راژە كراون.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجومەنی راژە كراون و بەگوێرەی ئەو دیدەی ئەنجومەنی راژە بۆ ئەو بابەتە هەیەتی پۆلێنبەندیان بۆ دەكات و دواتر بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزی دەكرێتەوە
لەبارەی دابینكردنی نەوتی سپیشەوە بۆ خوێندنگەكان وەزیری پەروەردە رایگەیاند، 8 ملیۆن لیتر نەوت كە تەرخانكراوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن تائێستاش زیاتر لە 7 ملیۆن و 600 هەزار لیتر دابەشكراوە نەوتی سپیش بۆ هەمو ناوەندەكانی خوێندن دابینكراوە.