هەرێم نیوز
بە سوڵحی عەشایەری كۆتایی بە كێشەی كوڕەكەی حەمە سور دوشیوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و محەمەد كاكەخان هەمزەیی هات، پێدەچێت بەم زووانە ئازاد بکرێت.
ئەمڕۆ، لە ناحیەی تەكیەی كاكەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، سوڵحی نێوان حەمەسور دوشیوانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و محەمەد کاکە خان هەمزەیی ئەنجامدرا.
ڕۆژی 14ی 10ی 2021 کارمەندێکی سکیوریتی دەروازە سیتی بە ناوی هەڤاڵ محەمەد لە لایەن کوڕە بچوکی حەمەسور دووشیوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی (ئەوکات بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکیش بوو) کوژرا و ڕووداوەکەش لەوکاتەدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، تا ئەوەی حەمەسور دوشێوانی کورەکەی خۆی ڕادەسی پۆلیس کرد.
دوای ساڵێک بەسەر ڕووداوەکەدا، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دانیشتنێکی هەردوو بنەماڵەکەدا لە ناحیەی تەکیە، کێشەکە بە سوڵحی عەشایەری چارەسەرکراوە و بنەماڵەی کوژراوەکە لە بەیار حەمەسور دووشیوانی خۆشبوون و پێدەچێت بەمزوانە ئازاد دەکرێت.