هەرێم نیوز
فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ پڕۆژەو یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان راگەیندراوێكی لەسەر رەشنوسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت بڵاو كردەوە و تێیداهاتوە، چەند ڕۆژێکە لەمیدیاو لەناو شەقام و خەڵکی هەرێمی کوردستان بابەتی پڕۆژە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت) بۆتە باسێکی گەرم و لەسەر هەندێک لە ماددەکانی نیگەرانی دروستکردووە.
راشیگەیاندوە، ەبارەی ئەم پڕۆژە یاسایە لەیەکەم ماددە کە گفتوگۆی لەسەرکرا بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان هەڵوێستی پارتی ڕاگەیاند"کە هیچ پڕۆژەو یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت"
راگەیەندراوەكەی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت:" لێرەوە دووبارە ڕایدەگەیەنین پارتی و مێژووی پارتی پڕە لەهەڵوێست لەبەرگری لە هەموو ئاینەکان و ئاینی ئیسلام کە ئاینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانەو لەسەر ڕێچکەو ڕێبازی سەرکردەی ڕۆحیمان بارزانی نەمر لانادەین و دڵنیایی دەدەین ڕێگا نادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕببێت کەهەستی موسڵمانان بریندار بکات."