هەرێم نیوز
سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتۆمەتی بەشداری لەخۆپیشاندانە كانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیرکرا .
بەرەی یەكگرتووی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان راگەیەندراوێكی لەسەر دەستگیر كردنی سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاو كردەوەو تێیدا هاتوە، هاوڕێیانی خۆشەویست بەداخەوە وەك ئاگادارن لەم چەن ڕۆژەدا سەدان ڕۆڵەی گەنج، كەسایەتی و كەسانی خۆشناوی گەلە وەزاڵەهاتووەكەمان بەبیانووی ئیدانەكردنی كوشتنی شەهید “ژینا_ئەمینی” لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كراون، لە درێژەی ئەم كارەساتانەدا كە دەسەڵات ڕۆژانە دەیخۆلقێنێ، ڕۆژی هەینی ١ ڕەزبەری ١٤٠١ هەتاوی بەڕێز “سیاوەش_حەیاتی” دەبیری بەرەی یەكگرتووی كورد بە شێوەیێكی نایاسایی و ناڕەوا لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەسبەسەر كران.
ئەوەش هاتوە، هاتنە ئارای ڕەوتێكی نوێ لە ژیان و تێكۆشان و چەسپاندنی فۆرمێكی جیاواز لە هەبوون و پێناسە و هێژمۆنیككردنی گوتارێكی خۆڕاگرانە و دادپەروەرانە و سەروەریخوازانە لە كات و شوێنی ئێستای كوردستان و ئێراندا پێویستی بە خوێندنەوەیێكی قووڵ و فرەڕەهەندی سەردەمیانە و هەنگاوەكانی هێژمۆنی دەسەڵاتی زاڵە، كە ئێمەش وەك ڕێكخراوەیەكی سیاسی هەوڵمان دا ئەركی خۆمان بە شێوازێكی مەدەنییانە بە پاڵپشتیی خەڵكی خۆمان بە باشترین شێواز وەك بەشێك لە بزووتنەوەی كورد بەجێ بێنین.
راشیگەیاندوە، سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی و بەرپرسانی ئەمنی خۆیان لەوە بواردووە لەسەر دۆخ و تۆمەتە وەپاڵدراوەكانی ناوبراو بەرچاوڕوونی بدەنە خەڵك و ئێمە و بنەماڵەی بەڕێزیان، بۆیە ئێمه وەك بەرەی یەكگرتووی كورد بە ئەركی خۆمان ئەزانین ئیدانەی دەسبەسەركردن و ڕاگرتنی نایاسایی بكەین و داواكارین ئێوە هاونیشتمانیانی ئازیزیش هاوڕێ و هاوكارمان بن.
راگەیەندراوەكە دەشڵێت:" ەرەی یەكگرتووی كورد وێڕای شەرمەزاركردنەوەی بەدیلگرتنی ناڕەوای ئاغای حەیاتی بەڵێن دەدات هەتاكوو چەسپاندنی مافە نەتەوەییە مۆدێڕنەكانی نەتەوەی كورد لە تێكۆشان نەوەستێت."
لەدوای كوشتنی "ژینا ئهمینی" ناسراو به "مههسا ئهمینی" (22 ساڵ)، خهڵكی شاری سهقزی رۆژههڵاتی كوردستان، خۆپیشاندان و نارەزایەتی رۆژهەلاتی كوردستان و تەوای شارەكانی ئێرانی گرتۆتەوە و به گوێرهی ئاماری رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، له 50 شار و شارۆچكهی ئێرانی خۆپیشاندان بەردەوامەوەو تاوەكو ئێستاش 36 كهس لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه كوژراون و بەسەدانی دیكەش بریندار بون و هەزاران كەسیش دەستگیركراون .