دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

چین مەترسى بێ ئاوى لەسەرە

هەرێم نیوز

له‌ هه‌رێمی جیانگچی، ناوه‌ڕاستی چین، ئاستی دابه‌زینی ئاوی گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یشته‌ هێڵی سوور.

ده‌ریاچه‌ی بویانگ، گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی چینه‌، ئاستی ئاوی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌، ده‌ریاچه‌كه‌ ده‌رچه‌ی رووباره‌ی یانگسییه‌، كه‌ درێژترین رووباری چینه‌ و له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه‌ رووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌مئاوی بووه‌ته‌وه‌.

له‌ سێ مانگی رابردوودا ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌ له‌ 19-43 مه‌تره‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ 1-7 مه‌تر.

سه‌نته‌ری چاودێری ئاوی جیانگشی، رایگه‌یاند، ئاستی ئاوی بویانگ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌. چونكه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ باران به‌ رێژه‌ی %60 به‌راورد به‌ هه‌مان كاتی ساڵی رابردوو، كه‌میكردووه‌.

له‌ مانگی ئابی رابردوودا له‌ 267 وێستگه‌ی كه‌شناسی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی چین، پله‌ی گه‌رمیی بێ پێشینه‌ تۆمار كراون.

ناوچه‌كانی باشووری خۆرئاوای چین، بارانێكی زۆریان لێ باریوه‌، به‌ڵام ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی چین به‌ ده‌ست وشكه‌ ساڵییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP