هەرێم نیوز
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نیویۆرك له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆبۆوه و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه سیاسییه‌كان و یارمه‌تیدانی زیاتری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆبۆوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له بارودۆخی عێراق كرا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كان، له‌ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستپێشخه‌ریی دیالۆگی نیشتمانی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا به‌رزنرخێندران، هاوكات باس له دۆخی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان كرا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ داخستنی زۆرترین ژماره‌یان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بو.
لای خۆیه‌وه، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رۆڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی له پاراستنی ئاشتی مه‌ده‌نی له عێراق و پشتگیریكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی له دیالۆگی نیشتمانی نێوان هێزه سیاسییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی رێگری سیاسی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی په‌روه‌رده له عێراق كرا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر په‌رۆشی حكومه‌ت بۆ باشتركردنی، و په‌ره‌پێدانی ژێرخانی له رێگه‌ی ده‌ستپێكردنی بۆ بنیاتنانی هه‌زار قوتابخانه له سه‌رانسه‌ری عێراق وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆسیه‌ی وشكه‌ساڵی و كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی له‌سه‌ر عێراق كرا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له گرنگی یارمه‌تیدانی عێراق كرده‌وه له‌م دۆسێیه‌دا كه په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتیان و ئابوری وڵاته‌وه هه‌یه، له‌لای خۆشیه‌وه گۆتێرێس ئاماژه‌ی به پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وشكه‌ساڵی كرد كه عێراق پێیوه‌ی ده‌ناڵێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نار ده‌ریا ده‌یكه‌ن بۆ گۆڕینی رێڕه‌وی روباره‌كان.
گۆتێرێس سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق هه‌یه، پشتیوانی بۆ یه‌كێتی خاكی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ دوپاتكرده‌وه.
مسته‌فا كازمی سوپاسی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه، ستایشی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا ناوخۆییه‌كان، هه‌روه‌ها له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی تیرۆره‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.