دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/09/2022

پێشمەرگە لە بناری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجامدا

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پێشمەرگە لە بناری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجامدا.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی، کە هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامیان دەدات، بۆ کێوماڵ کردنی ئەو ناوچانەی گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستانی لێ دەکرێت، ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لیوای ١٤ی پیادە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەبناری چیای قەرەچوغ، ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای ١٤ی پیادە، کێوماڵی گوندەکانی (گاور، کەنداڵ، گردە شین، مەلا ئاغا و کەپەنەڕەش)یان لەبناری چیای قەرەچوغ کرد، تاوەکو سەقامگیری ئەمنی زیاتری بۆ ناوچەکە دابین بکەن، بۆئەوەی دڵنیایی بدەنە خەڵک، کە ناوچەکە ئارامە و ئاسایشی تەواوی هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP