هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرسێ هەرێمی لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن، له باشووری ئۆكرانیا و ناوچه‌ی زابۆریژیا لەلایەن روسیا دەربڕی کە بڕیاروایە له 23 تا 27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا رایانگه‌یاندووه له‌و سێ ناوچه‌یه ریفراندۆم ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رووسیا، یان له پاڵ ئۆكرانیادا بمێننه‌وه.
بڕیاره ریفراندۆمی ئه‌و هه‌رێمانه له 23 تا 27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگەیەنراوێکدا، ئاماژه‌ی به‌وه کردووە، "له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی تاكلایه‌نه‌ی مۆسكۆ له‌و ناوچانه‌ی خاكی ئۆكرانیا كه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندان، نیگه‌رانین".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ریفراندۆمه كراوه، كه هاوشێوه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی قرمه، كه له 2014 به‌ڕێوه‌چوو، وڵاته خۆرئاواییه‌كان ئیدانه‌یان كرد.