هەرێم نیوز
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، "ئه‌مساڵ پرۆژه‌ی ریسایكلینكردنی ئاوی هه‌ولێر به‌بودجه‌ی 288 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێده‌كرێت.
لە راگه‌یه‌ندراوێكیدا پارێزگای هه‌ولێر بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له جین یۆنیدا به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی جایكا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد و دوپاتیكرده‌وه، "جایكا هه‌میشه له كار‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر رۆڵی به‌رچاو كارای هه‌بوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه هه‌رده‌م له‌لایه‌ن حكومه‌ت و جه‌ماوه‌ره‌وه به‌چاوی رێز ته‌ماشایان بكرێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جین یۆنیدا پیرۆزبای سه‌ركه‌وتنی كۆنفڕانسی رێگریكردن له لافاوی هه‌ولێری له پارێزگار كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، "ژاپۆن شاره‌زایی زۆری له پرۆژه‌ی ئاودێری هه‌یه و پرۆژه‌كانیشی له‌و باره‌وه له كۆتایی دایه‌و ئێستاش هاتون تاوه‌كو راو سه‌رنجی پارێزگار ببیستن ده‌رباره‌ی هێنانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام ئێستا سه‌رقاڵی دارشتنی پلانی گونجاوین، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه سه‌رنجی پارێزگاری هه‌ولێر بزانین به تایبه‌تی بۆ ئه‌و پرۆژه ئاودێریه‌ی ئه‌نجامدراوه، چونكه له مانگی ده‌ی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك شاره‌زا دێنه هه‌ولێرو دیراسه‌تی خۆیان ده‌خه‌نه رو".
له‌لایه‌كی دیكه، پارێزگاری هه‌ولێر هه‌مو ئاماده‌باشییه‌كی بۆ جایكا خسته‌رو پرۆژه‌كانی جایكا له رابردو، ئێستا داهاتو، مایه‌ی خۆشحاڵین، وتیشی، "به جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌كانی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر، پایته‌خت ده‌چێته قۆناغێكی پێشكه‌توتر".
ئومێد خۆشناو باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مساڵ پرۆژه‌ی ریسایكلینكردنی ئاوی هه‌ولێر به‌بودجه‌ی 288 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێده‌كرێت، بۆ پرۆژه‌كانی داهاتوی جایكاش، زۆر پرۆژه‌ی ستراتیژی هه‌یه له هه‌ولێر كه ده‌كرێت وه‌ك پرۆژه‌ی موسته‌قبه‌لی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگی جایكاو به‌شی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای به په‌سند زانی تاوه‌كو بیرۆكه‌یان له‌گه‌ل ئاڵوگۆر بكرێت، به تایبه‌تی پرسی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو پرسی وشكه ساڵی و په‌ره‌پێدانی ئه‌جیندای كاركردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ری گه‌شتوگوزاری".