محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چی لافاو كاره‌ساتێكی سروشتییه، به‌ڵام به‌ر له هاتنی وه‌رزی باران بارین خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده كردووه و دڵنیاییش به هاوڵاتیان ده‌ده‌ین.
عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به هه‌رێم نیوزی ڕاگه‌یاند، كۆنفرانسی لافاوی شاری هه‌ولێر له ده‌ره‌نجامی كاركردنی ئه‌و پێنج لیژنه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پارێزگای هه‌ولێر پێكهاتبوو، دروست بوو بۆئه‌وه‌ی هۆكاره‌كان و ڕاستییه‌كان و كێشه‌ی لافاو له شاری هه‌ولێر به‌ڕوون و ئاشكرا بخرێته به‌رده‌ست.
وتيشى، له كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشنیار كرا تاوه‌كو ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ساڵی داهاتوو بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك و دڵنیاییش به هاوڵاتیان ده‌ده‌ین كه ئه‌مساڵ چاو كراوه ده‌بین بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانمان له مه‌ترسییه‌كانی لافاو دووربخه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكراشی ده‌كات، كه له ئێستادا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه چوونه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌تایبه‌ت خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌سته‌كان و ڕێچكه ئاوییه‌كان و كونه پرده‌كان و سه‌ره مه‌نهۆڵه‌كان و به‌هێزكردنی لاباڵی به‌سته‌كان وئه‌و پڕۆژانه‌شی كه دروست ده‌كرێن به‌نداو و گۆماوی گه‌وره‌ی له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی دروست بوونی لافاو له ڕابردوودا، عه‌لی ڕه‌شید ڕوونی ده‌كاته‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌و هاوڵاتییانه ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك له‌و پڕۆژه نیشته‌جێبوونانه‌ی كه ئه‌وانیش پار ساڵ هۆكار بوون بۆ دروست بوونی لافاوه‌كان له شاری هه‌ولێر، چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
كۆنفرانسی لافاوی شاری هه‌ولێر ڕۆژی شه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2022 به ئاماده‌بوونی "مه‌سروور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و چه‌ندان به‌رپرسی تری حكومی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، و ماوه‌ی دوو ڕۆژیش به‌رده‌وام بوو، كه چه‌ندین پانێل و گفتوگۆ بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی لافاو و چاره‌سه‌ركردنی تێدا ئه‌نجامدرا.