دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 پێش 3 هەفتە

دانا شەهید جەزا: پێویستە بە هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەری ئەم دۆخە سیاسیەی ئێستا بكرێت

بەهەست بەختیار _سلێمانی 

ئەندامێکی  پێشووی  پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەتوانرێت سوود لە هەڵبژاردنی پێشووەختە ببین بۆ دەربازبوونمان لەم دۆخە چەق بەستووەی ئێستا.

دانا شەهید جەزا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لەلێدوانێكی تایبەتەدا بەهەرێم نیوزی راگەیاند، پڕۆسەی سیاسی عێراق لەبەردەم دوو ریانێكدایە، یەکەمیان سەدرییەکان ڕێگە بدەن چوارچێوەی هەمەهەنگی و ئەوانەی لە گەڵیاندایە حکومەتێک پێکبهێنن، دووەم ڕێگاش داوای سەدرییەكانە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بە هەمان یاسا و مانەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

دەشڵێت:"زۆرینەی جەماوەری لەگەڵ ئەوەنین ریگا بدرێت چوارچێوەی هەماهەنگی حكومەت پێك بهێنێت و چوارچێوەی هەماهەنگیش بەمەرجێك لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەیە كە حكومەتێكی نوێ‌ پێك بێت و یاسای كۆمیسیۆن گۆرانكاری تێدابكرێت، هەرئەوەش بۆتە هۆی لەیەکتر تێنەگەشتنی سیاسی و مانەوەی دۆخەکە بە چەق بەستووی."

وتیشی، دەستێوەردانی دەرەکی وایکردووە عێراق تەنها بەناو دەوڵەت بێت و وەک دەوڵەت سیادەی نەبێت، عێراق چەندین هێزی چەکداری تێدایە، حکومەت ناتوانێت هەموو جومگەکانی دەسەڵات بەتەنها بەکاربهێنێت و ئەمەش هۆکارە کە عێراق وەک دەوڵەت نەمێنێت بەڵکو وەک نا دەوڵەت بەڕێوەببرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزە کوردستانیەکان بەتایبەت ئەو هێزانەی لە عێراق دەنگ و پێگە و کورسیان هەیە پێویستە هەوڵبدەن لایەنی کەم لەسەر بنەما سەرەکیەکانی مافەکانی گەلی کوردستان یەکبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP