دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 08/09/2022

ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت چۆن کاریگەرییان دەبێت لەسەر مێشکت و دەروونت؟

ئا: دەریا سەمین
پەیوەندییەکی گرنگ هەیە لەنێوان ئەوەی دەیخۆیت و کاریگەری لەسەر جەستە، مێشک، بیرکردنەوەت هەیە.

ئەگەر خواردنێکی خیرای وەک هەمبەرگر بخۆیت یان زەڵاتەیەکی تەندرووست ئەوە هەریەکەیان بەجۆڕیکی جیاواز کاریگەری دەکاتە سەر مێشک و بیکردنەوەت.

مێشکت وەک مەکینەی ئۆتۆمبێل وایە، ئەو خواردنەی دەیخۆیت وەک ئەو بەنزینەیە کە دەیکەیتە ئۆتۆمبێلەکەت، کەواتە چۆن بەنزینێکی کوالێتی خراپ کاریگەری دەبێت لەسەر ئیشکردنی ئۆتۆمبێلەکەت، ئەوا خواردنی خراپیش بەو جۆرە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر شێواز وکوالێتی ئیشکردنی مێشکت.

کەواتە چۆن خواردن کاریگەری لەسەر مێشک و دەروونت دەکات؟

کاتێک خواردن دەخۆیت، دەچێتە ناو سیستەمی هەرست، ئەوا تەنها کاریگەرییەکانی لەسەر شێوازی جەستەت دەرناکەوێت، بەڵکو بەتەواوی کاریگەری دەکاتە سەر مێشک، دۆخی دەروونی.

بۆ نموونە سەدا ٩٥ی هۆرمۆنیکی وەک سیرۆتۆنین کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەلەقی، خەمۆکی، ئەبێتە هۆی دڵخۆشی و لەلایەن ملیۆنان بەکتریای سوودبەخشەوە لەناو گەدەمانمدا بەرهەمهێنانی ئەم هۆرمۆنە کاریپێدەکرێت.

ئەم بەکتریا سوودبەخشانەش لەناو ئەو خواردنانەدا هەن کە تەندرووستن وەک ئەو خورادنانەی کە ڕێژەی کەمی شەکر و چەوری تێدایە، وەک خواردنە سەوزەواتەکان، ماسی، ماست وبەرهەمی شیرەمەنی. چونکە ئەم خواردنانە دەبنە هۆی زیادبوونی ئەم بەکتریایانە، بەم جۆرە کاریگەری دەکەنە سەر دۆخی دەروونی و باری تەندرووستی مێشک.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP