دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 04/09/2022

10 هۆکاری جەڵتەی دڵ لەگەنجاندا

د.داهات حەوێزیی - پزیشکی پسپۆڕی هەناویی‌و دڵ‌و شەکرە

هەرچەندە پێشتر بڕوا وابوو نەخۆشیەکانی دڵ‌و بەتایبەتی جەڵتەی دڵ تەنها لەکەسانی بەساڵاچوو ڕووئەدات، بەڵام ئێستا وا نەماوە، لەهەموو 5 کەسێک کە توشی جەڵتەی دڵ ئەبن یەکێکیان تەمەنی لە40 ساڵ کەمترە.

گرنگترین هۆکارەکان بۆ زەبحەو جەڵتەی دڵ لەکەسانی گەنج بریتین لە:

1- پێشینەی خێزانی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ

2- بەرزبونەوەی چەوریەکانی خوێن

3- جگەرەو نێرگه‌لەکێشان

4- قەڵەوی (تەنانەت قەڵەوی ورگ)

5- بەرزەفشاری خوێن (تەنانەت زەختی شاراوە)

6- شەکرە (تەنانەت حاڵەتی پێش شەکرە)

7ـ خواردنی ناتەندروست (خواردنی فاست فودو شیرینی‌و خواردنی لەقوتونراوو کەمخواردنی سەوزەو میوە)

8- هەوکردنی درێژخایەن (بەرزبونەوەی ئیلتیهاباتی خوێن highS-CRP)

9ـ نەجوڵانەوەو وەرزشکردن (تەنانەت بۆ ئەوکەسانەش کە قەڵەونین)

10ـ سترێس‌و دڵەڕاوکی‌و قەلەقی....



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP