دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/09/2022

پێشنیازە یاسایەک بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەى هاوڕەگەزبازی دەدرێتە پەرلەمانی كوردستان

هەرێم نیوز

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی پێشكەشی پەرلەمان دەكات و پەرلەمانتارانی زۆرینەی فراكسیۆنەكان واژۆیان كردووە.

لەو بارەیەوە د.ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو كە خۆی سەرپەرشتی ئامادەكردن و كۆكردنەوەی واژوی بۆ پێشنیازە بڕیارەكەی كردووە رایگەیاند، پڕۆژە بڕیارەكە بە ناونیشانی قەدەغەكردنی بانگەشە بۆ هاوڕەگەزبازی لە هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە.

دەشڵێت: پرۆژە یاساكە لە 6 ماددە پێكهاتووە و سزای بۆ هەموو ئەو كەس لایەن و گروپ و رێكخراو و بازرگانانە داناوە كە بانگەشە یاخود هاندان بۆ هاوڕەگەزبازی دەكەن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بە سوپاسەوە پەرلەمانتارانی زۆربەی فراكسیۆنەكان واژویان لەسەر ئەو پرۆژە بڕیارە كردووە، لە پێناو پارێزگاری كردن لە تاك و خێزان و ئاكار و بەها پیرۆزەكانی كۆمەڵگەی كوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP