هەرێم نیوز
بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، "هەڵوێستی حەکیمانەی سەماحەتی موقتەدا سەدر و مامەڵەی شیاوی سەرکردە و هێزە نیشتمانییەکان؛ رۆڵی گەورەیان هەبوو لە پووچەڵکردنەوەی مەرامی فیتنە و ناکۆکی".
بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوەکانی شەوی رابردووی به "مەینەتی نیشتمانی" وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بە ئیرادە و حیکمەت ده‌كرێت ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێندرێت بۆ چەسپاندنی یەکڕیزی و بەردەوامیی بونیادنان.
بافڵ تاڵه‌بانی داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كرد، پێکەوە هەوڵ بۆ ئاشتی و پێشکەوتن بده‌ن بۆ بونیادنانی عێراقێکی سەقامگیر و ئاوەدان بۆ هەموو پێکهاتەکان.