هەرێم نیوز
سەڵاح ملوانکەی زیرەکی Whoop ی لەبەر کردووە، کە شوێن پێ هەڵگری تەندروستی و لەشجوانییە بۆ پێوانەکردنی بەردەوامی نیشانە ژیانییەکانی لەش.
ئەو ملوانکە زیرەکە کە سەڵاح لەبەری دەکات تەنها( ئامێرێکی بچووکە و تەوقەی نەرم و نیان هەیە ) کە دەتوانرێت لەکاتی خەوتن و مەلەکردن لەبەری بکرێت چونکە دژە ئاوە.
▪ملوانکەکە زانیاری دەدات لەسەر ئەوەی کە جەستەت چەندە پێویستی بە چاکبوونەوە هەیە و ئاستی فشاری دەروونیت پێدەڵێت،
ئەو تەکنەلۆژیای هەستەوەرەی کە لەسەر مەچەکت دەیبەستیت پێت دەڵێت کە جەستەت پێویستی بە چاکبوونەوەی زیاترە هەرچەندە هەست بە ماندوێتی ناکەیت و هەست بە باشترین باری جەستەیی خۆت بکەیت
ئامێرەکە چەندین تایبەتمەندی هەیە کە توانای حیسابکردنی کالۆری و بەدواداچوونی شێوازی وەرزشکردن و زانینی دۆخی فیزیۆلۆژیای جەستەت و چاودێریکردنی ڕێژەی دڵ و هەناسەدان و بەدواداچوونی خەو و کوالێتی و زۆر شتی ترت بۆ دیاری دەکات و پێت دەڵێت.
▪چاودێری بەردەوامی نیشانە گرنگەکان کە لەلایەن WHOOP پێشکەش دەکرێن یارمەتی سەڵاح دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی هەر گۆڕانکارییەکان لە تەندروستیدا و یارمەتی دەدات چاودێری ئاستی لەشجوانی ڕۆژانەی بکات.