هەرێم نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە 206 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی لە 11 ملیار 629 ملیۆن دۆلار دراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ده‌ستبه‌كارونییه‌وه واتە له 28ـی (ته‌مموز/7)ی 2019 تاوه‌كو 27ـی (حوزه‌یران/6)ی 2022، له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به تایبه‌ت سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام داوه، لەو ماوه‌یەشدا مۆڵەت بە 206 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 11 ملیار‌و 629 ملیۆن و 355 هەزار دۆلار لەسەر روبەری 10 هەزار و 824 دۆنم زەوی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دراوە كه به‌شێكی زۆری ئەو پڕۆژانه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئه‌نجام دراون.
پرۆژەکانی 2019
ساڵی 2019 كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بو، 64 پڕۆژه مۆڵەت دراوە بە سەرمایەی دو ملیار‌و 706 ملیۆن و 412 هەزار و 264 دۆلار، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون.
پرۆژەکانی 2020
ساڵی 2020 كه تیایدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا 76 پڕۆژه مۆڵەتیان وەرگرتوە، كه له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا 2 پڕۆژه به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراون و 74 پڕۆژه‌کەی دیکە له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون، كه كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش بە سەرمایەی یەک ملیار و 979 ملیۆن و 524 هەزار و 500 دۆلار بوه.
پرۆژەکانی 2021
ساڵی 2021 پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بون تێیدا 70 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر بە سه‌رمایه‌ی 8 ملیار و 515 ملیۆن و 645 هەزار و 864 دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتوە، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بوه و یەک پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی بوه و 68 پڕۆژه‌كه‌ی دیکە له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێ كراون، بوە.
پرۆژەکانی 2022
له 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌ك کە 44 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له بواره جیاوازه‌كان بە سه‌رمایه‌ی 648 ملیۆن 980 هەزار و 424 دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتوە و سه‌رجه‌میان له لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانەوە جێبه‌جێ كراون.
کۆی گشتی پرۆژەکان
به‌م جۆره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵەتی بە 206 پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له سێكته‌ره جیاوازه‌كان داوه، كه سەرمایەکەیان 11 ملیار‌و 629 ملیۆن و 355 هەزار دۆلار بووە لەسەر روبەری 10 هەزار و 824 دۆنم زەوی ئه‌نجام دراون. پرۆژەکانیش بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشبوون و بەشی زۆری ئەو پڕۆژانەش لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون.
پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر 88 پڕۆژه به سەرمایەی 8 ملیار و 911 ملیۆن و 758 هەزار و 113 دۆلاری بەرکەوتوە و پرۆژەکانیش لەسەر روبەڕی 4 هەزار و 864 دۆنم ئه‌نجام دراون.
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی بە پلەی دوەم دێت کە 53 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی یەک ملیار و 594 ملیۆن و 915 هەزار و 213 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری هەزار و 928 دۆنمی تێدا ئەنجام دراون.
پارێزگای دهۆك
له‌پارێزگای دهۆك 48 پڕۆژه به سەرمایەی 598 ملیۆن و 413 هەزار و 798 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 760 دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
پارێزبای هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی 6 ملیۆن و 846 هەزار دۆلار لەسەر روبەری 4 دۆنم زەوی ئەنجام دراوە.
ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان
لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان 11 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 391 ملیۆن و 992 هەزار و 439 دۆلار و له سه‌ر ڕوبه‌ری 1 هەزارو 143 دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین 5 پڕۆژه بە گوژمەی 125 ملیۆن و 429 هەزار و 481 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 119 دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئەنجام دراون.
سێکتەرە جیاوازەکان
گرنگترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی کە پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوە، بریتییە له:
سێكته‌ری بازرگانی کە 49 پڕۆژه بوە به سه‌رمایه‌ی 938 ملیۆن و 265 هەزار و 11 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 709 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی بانكه‌كانیش 2 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 19 ملیۆن و 415 هەزار دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 1.2 دۆنم زه‌وی.
پرۆژە تەندروستییەکانیش 13 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 95 ملیۆن و 924 هەزار و 322 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 17.8 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی پیشه‌سازی 59 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 1 ملیار و 771 ملیۆن و 105 هەزار و 927 دۆلار و له سه‌ر ڕوبه‌ری 2 هەزار و 193 دۆنم زەوی.
پرۆژەی خزمه‌تگوزاری یەک پڕۆژه بوە به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و 491 هەزار لە سەر روبەری 21 دۆنم زەوی.
پرۆژەی گه‌شتیاری 30 پڕۆژه بون و به سه‌رمایه‌ی 7 ملیار و 124 ملیۆن و 537 هەزار و 187 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 2 هەزار و 861 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی فێركردن 22 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 233 ملیۆن و 296 هەزار و 290 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 545 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی كشتوكاڵی 8 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 320 ملیۆن و 669 هەزار و 500 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 2 هەزار و 879 دۆنم زه‌وی.
پرۆژەکانی كه‌رتی نیشته‌جێبون 14 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی یەک ملیار‌و 346 ملیۆن و 685 هەزارو 350 دۆلار‌و له سه‌ر ڕوبه‌ری هەزار و 559 دۆنم زه‌وی.
لە سێكته‌ری هونه‌ریش یەک پڕۆژه ئەنجام دراوە به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و 234 هەزار دۆلار، له سه‌ر ڕوبه‌ری 10 دۆنم زه‌وی.
لە سێکتەری وه‌رزشیش 7 پڕۆژه ئەنجام دراوە به سه‌رمایه‌ی 60 ملیۆن و 736 هەزار و 457 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 25 دۆنم زه‌وی.
پرۆژە خۆماڵییەکان
له كۆی ئه‌و 206 پڕۆژه‌یەی کە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە، 202 پڕۆژەیان له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییەوە جێبه‌جێ كراون، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بوه و سێ پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.
کۆی سەرمایەی پرۆژەکان
كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی جێبه‌جێ كراون بریتی بووه له 6 ملیار و 685 ملیۆن و 861 هەزارو 44 دۆلار، هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی سێ پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه بریتی بووه له 37 ملیۆن و 384 هەزار دۆلار.