دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 26/07/2022

زیانەکانی بەخشینی خوێن

ئامادەکردنی- تارا فاتح قوتابی شیکاری نەخۆشیەکان

هەرچەندە بەخشینی خوێن ڕووحێک ڕزگار دەکات، بەڵام لەوانەیە پەیوەندی بە هەندێک کاریگەری لاوەکیەوە هەبێت، هەروەها زیانەکانی بەخشینی خوێن بریتین لە:

1. دەرکەوتنی پەڵە ئەو کەسە یان دادەنیشێت یان ڕادەکشێت بۆ بەخشینی خوێن، لە کاتێکدا دکتۆرەکەت ناوچەی سەرەوەی دەست تەعقیم دەکات وە فشار دەخاتە سەری بە بەکارهێنانی شریتێک بۆ پڕکردنەوەی دەمارەکان لە خوێن. پاشان دکتۆرەکەت دەرزی تەعقیم کراو لەگەڵ بۆری و جانتایەکی کۆکراوەی خوێن دادەنێت، وە ئەم میکانیزمە بەردەوام دەبێت کە بۆ ماوەی 10 خولەک یان هەتا جانتاکە پڕ دەبێت.بەڵام هەندێک جار، کاتێک دکتۆرەکەت دەرزییەکە دەکاتە دەمارەکەدا، ئەگەری زۆر هەیە کە پەڵە دەربکەوێت، بۆیە ئەمە یەکێکە لە کێشە هەرە باوەکانی پەیوەست بە بەخشینی خوێن.

جێی ئاماژەپێکردنە ئەو پەڵانە ڕەنگەکانیان لەنێوان زەرد و شین و مۆردایە.

ئەگەر ئەم پەڵانە دەرکەوتن،پەستانی سارد (الكمادات) بۆ چه ند خولەکێک هەموو دوو سێ كاتژمێرێک بەکاربهێنە، بەتایبەت له ماوەی ٢٤ كاتژمێرەكەی یەكەم لەخوێن بەخشین.

2. خوێنبەربوون بەردەوام بوو خوێنبەربوونی بەردەوام بەیەکێک لە زیانەکانی خوێن بەخشین دادەنرێت، وەک دوای تەواوبوونی خوێن لە بەخشین، دکتۆرەکەت دەرزییەکە لە جەستەت لادەبات و باندژەکان لە شوێنی خۆیدا بە شێوەیەکی فشارکەرەوە دادەنێن بۆ وەستاندنی ڕۆیشتنی لێشاوی خوێن بۆ ئەم خوێنبەرە.

ئەو کەسەی کە خوێنەکەی بەخشی بەزۆری داوا لێ دەکرێت کە بۆ ماوەی 4-5 کاتژمێر باندژەکە بهێڵێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی خوێنبەربوونەکە ڕاگیراوە.بەڵام هەندێک جار خوێنبەربوونەکە دەتوانێ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بخایەنێت، لەم حاڵەتەدا دەبێت پەنجە بنێیتە سەر شوێنی دەرزیەکە لەگەڵ هێشتنەوەی قۆڵت بەبەرزکراوی لەسەر ئاستی دڵت بۆ ماوەی 3-5 خولەک بەنزیکی.گرنگە کە ڕاوێژی پزیشکەکەت بکەیت ئەگەر خوێن بەر بوون نەوەستێت.

3. هەستکردن بە ئازار لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەخشینی خوێن یان بەکارهێنانی دەرزی وادەکات هەست بائازار بکەیت. ئەم ئازارە بەزۆری تەنیا کاتێکە کە دەرزییەکە دەخرێتە ناو جەستەوە، بە دڵنیاییەوە نابێت هەست بە ئازار بکەیت لەکاتی پرۆسەی سەحبی خوێندا.جێگای تێبینیە کە لەوانەیە لە شوێنی دەرزییەکە تووشی ئازار ببن، لەو حاڵەتەدا دەتوانرێت ئازار شکێنێک بخۆیت وەک پاراسیتامۆڵ.

4.هەستکردن بە گێژبوون و ئێڵنجدان لەوانەیە زۆر کەس دوای خوێن بەخشین تووشی گێژبوون ئێڵنجدان ببن، ئەمەش بۆیە بە وردی لەبەر ئەوەیە کە دکتۆرەکەت داوات لێ دەکات بۆ ماوەی 15 خولەک دابنیشێت.لەو ماوەیەدا، کەسەکە ئارام دەبێتەوە و شلەمەنیەکان دەخواتەوە لەگەڵ خواردنی خواردنێکی خێرا.ئەگەر ئەم نیشانانە بەردەوام بن، دەبێت ڕابکشێییت لەگەڵ بەرز کردنەوەی قاچەکانت بەرەو سەرەوە بۆ ئەوەی هەست بە باشتربوون بکەیت وە پێویستە ڕاوێژ بە دکتۆرەکەت بکەیت ئەگەر دواتر بەردەوام بن.

5. زیانەکانی بەخشینی خوێن بە کەسانی تر جگە لەو زیانانەی پێشتر باسمان کرد، ڕەنگە ئەم نیشانانەی خوارەوەش دوای بەخشینی خوێن دەربکەون:

لاوازی جەستەیی. ∙هەست بە ناڕەحەتی دەکەم. ∙بورانەوە. ئەم نیشانانە عادەتەن 24 کاتژمێر دوای بەخشینی خوێن ون دەبن. لە هەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە بناڵێنیت بەهۆی چەند کاریگەری زیاتر مەترسیدار، بەتایبەتی لەو بەخشەرانەی کە تەمەنێکی بچوکیان هەیە یان کێشی کەم یان یەکەم جاریانە خوێن دەبەخشن، لەوانە:

پەستانی خوێنی نزمە. ∙گرژ بوونی ماسولکە. ∙هەناسەدان بە سەختی. ∙ڕشانەوە. ∙کەشەنگ بوون. هەرچەندە هەندێک کاریگەری لاوەکی هەیە کە پەیوەندی بە بەخشینی خوێنەوە هەیە، بەڵام سوودەکانی زیاترە لە زیانەکان و شوێنەکانی. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP