هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە بەپێی میکانیزمێکی نوێ و رێنمایی نوێ قەرزی بچووک دەست پێبکاتەوە.
ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک، لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە، “بڕیاردراوە کە جارێکی دیکە قەرزی بچووک دەستپێبکاتەوە، بۆیە ئێمەش لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەو بارەیەوە کۆبووینەوە و ئەوان باسیان لەوەکرد دوای جەژن ھەڵسەنگاندنی دەستپێکردنەوەی پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان تەواو دەبێت ئەوکات بڕیاری لێدەدەن.
ئەوەشى خستۆتەڕو “پارەی پێویست لەبەردەست ھەیە کە ئەویش پارەی گەڕاوەیە ھی ئەو قەرزەی پێشتر بە گەنجان دراوە، کە ٥٣ ملیار گەڕاوەتەوە و نزیکەی ٢٢ ملیاریش ماوە، ئەوانیش لەکاتی خۆی دەگەڕێنەوە، بەڵام ئەمجارە میکانیزمی پێدانی قەرزی بچووک جیاواز دەبێت لەوەی پێشوو، ھاوکات رێنمایی نوێی بۆ دەردەکرێت.