هەرێم نیوز
پۆلیسی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەند گەنجێک لە شاری کەرکوک، گەنجێک کوژرا و دوو گەنجى دیکەش برینداربوون.
موقەدەم عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئەمرۆ سێشەممە، رایگەیاند، "شەوی رابردوو هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند گەنجێک لە گەڕەکی باروتخانەی کەرکوک، دوای گەیشتنی هێزەکانمان بە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کەسێک بە چەقۆ کوژراوە و دووانی دیکەش بریندارن".
ئەوەشى خستەڕو، "کوژراوەکە ناوی محەمەد نەجاتە، دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی-یە و کارمەندی هێزێکی ئەمنییە دوو بریندارەکەش بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون".
ئاماژەى بەوەشکرد، "هەر سێ کەسەکە کوردن و تەمەنیان لەنێوان 21 تاوەکو 25 ساڵە و هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".