هەرێم نیوز
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی
سوریا دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه قه‌یرانی
ئۆكرانیا‌و داوای سوید‌و فنله‌ندا بۆ بونه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی
(ناتۆ) له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه.
ئەو لێدوانه‌ی عه‌بدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
هات، كه میدیاكانی سوید و جیهان له‌باره‌ی داواكاری سوید‌و فنله‌ندا بۆ بونه ئه‌ندام
له ناتۆ و مه‌رجه‌كانی توركیا بۆ بونه ئه‌ندامی ئه‌و دو وڵاته له هاوپه‌یمانییه‌كه
خستویه‌تییه‌ڕو.
مه‌زڵوم عه‌بدی وتویه‌تی، "تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك
له هه‌ڵوێستی سویددا به‌دی ناكه‌ین له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای
كوردستان."
هاوكات پێزانینی خۆشی ده‌ربڕیوه بۆ سوید‌و فنله‌ندا
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتیوانییه مه‌عنه‌وی و سیاسییه‌ی له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش
بۆ رۆژئاوای كوردستان ده‌ریده‌بڕن و هیوای خواستوه به‌رده‌وامی بده‌ن به‌و كۆمه‌كی
و هاوكارییه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به داوای سوید و فنله‌نداش بۆ بونه
ئه‌ندامی ناتۆ و مه‌رجه‌كانی توركیا، عه‌بدی رایگه‌یاندوه، "ئه‌وه بابه‌تێكی
ناوخۆییه‌و رێز له‌و بڕیاره ده‌گرین، به‌ڵام توركیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی ئۆكرانیا‌و
روسیا‌و داواكاری سوید‌و فنله‌ندا بۆ بونه ئه‌ندامی ناتۆ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه."
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاش بۆ ئه‌نجامدانی
ئۆپراسیۆنی نوێی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، مه‌زڵوم عه‌بدی ته‌ئكیدی
له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌جدی وه‌رده‌گرن و ئاماده‌ی چونه ناو هه‌ر
روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی گریمانه‌كراون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌وان ئاره‌زوی هه‌ڵایسانی
شه‌ڕ ناكه‌ن له ناوچه‌كه‌و هۆشداریشیداوه له ئاواره‌بونی سه‌ده‌ها هه‌زار كه‌س
له دانیشتوان ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌باره‌ی
دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌مدواییه له رۆژئاوای كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا،
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده وتویه‌تی، "پێمانوایه هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی جۆبایدن،
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی دۆناڵدا ترامپ، سه‌رۆكی پێش‌و باشتره."