دواین هەواڵ

کوردستان‌

 56 خولەک پێش ئێستا

دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە درۆنێک هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بە یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرشکراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە قەزای کۆیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی 9ـی 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر 8:22 خولەکی شەوی چوارشەممە، بە یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە قەزای کۆیە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە دەرئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP