دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاوات شێخ جەناب دەستی لەکار کێشایەوە

هەرێم نیوز

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەوەی کە بە "دەستوەردان و فشارە حزبییەکانی ئیدارەی سلێمانی" ناوی بردووە، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی 9ـی 2026، سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی دارایی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە کێشە لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و ئیدارەی سلێمانیدا دروست بووە. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە بەرامبەر دەستوەردان، هەڕەشە، و فشارە حزبییەکان بۆ سەر فەرمانبەران و بەرپرسانی سەر بە وەزارەتەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، وەزیری دارایی بڕیاری داوە دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارەی وەزیری دارایی پەیوەندیی بە دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانییەوە هەیە، کە زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکییەوە دەستگیر کراوە.

 بە وتەی سەرچاوەکە، دادگا چەند جارێک داوای گۆڕینی ئەو بەڕێوەبەرەی کردووە، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ تۆمەتێکی لەسەر ساغ بووبێتەوە، هەروەها پرۆسەی دەستگیرکردنەکەشی بەبێ پرس و ڕاوێژ بە وەزارەتی دارایی ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا پۆستەکەی هەستیار و باڵایە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئاوات شێخ جەناب، کە لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی وەزیری دارایی و ئابووریی وەرگرتووە، لە ١٠ـی تەممووزی ٢٠١٩ـەوە سوێندی یاسایی خواردووە و دەستبەکار بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP