هەرێم نیوز
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە پێویستە بۆ هاووڵاتییانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بسەلمێندرێت کە توانای پارێزگاریکردن لە سەروەری و ئاسایشی وڵات هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی 9ـی 2026، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، ئەرکێکی بنەڕەتییە و پێویستە بەرامبەر ناوخۆ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بسەلمێندرێت.
ئاماژەی بەوەش کراوە، قوباد تاڵەبانی ڕوونی کردووەتەوە کە هێنانەدیی ئەم ئەرکە، بەبێ هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا بەدی نایەت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە جێبەجێکردنی تەواوەتیی دەستووری عێراق مەرجی سەرەکییە بۆ بونیادنانی سەقامگیری و پاراستنی سەروەریی وڵات.