دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 11/06/2022

فۆبیا و جۆره‌كانى

ئا؛ محمد جووتيار- رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی

فۆبیا (تۆقین ) زەندەق چوون چییە؟

جیاوازی نیوان ترس و فۆبیا چییە؟

کاریگەریەکانی فۆبیا لە سەر نەخۆش چین؟

فۆبیا (تۆقین) چییە؟

(فۆبیا) نەخۆشییەکی دەروونییە هەندێ لە مرۆڤەکان تووشی دەبن، ناسراوە بە نەخۆشی (تۆقین) بە هۆی ترسێکی زۆر لە شتێکی دیاریکراو توش دەبن، هەرکات کەشتەکە دەبینێ و سەیری دەکات یان گویبیستی دەنگ و ناوی شتەکە ده‌بێت ترس و تۆقینەکەی زیاتر دەبێت کەسەکە تووشی ناڕەحەتییەکی زۆر دەبێت.

جیاوازی چییە لە نیوان ترس فۆبیا؟

ترسان و تۆقین (فۆبیا) جیاوازی زۆری هەیە، چونکە فۆبیا دەگاتە ئاستێک کەسەکە بەشێوەیەکی ناعەقلانی، لە شتەکان دەترسێت و بارودۆخەکە لەخۆی ئاڵۆز دەکات، بەجۆرێک توانای خۆکۆنتڕۆڵ کردن و بیری روبەروبونەوە یاخود بەرگری لە خۆکردن یاخود کاتێك تووشی ئەو بارودۆخە ده‌بێت بتوانی چارەسەری ترس و تۆقینەکەی بکات، بەڵکو تۆقینەکەی هێندە بەهێز و توونده‌ ژیانی دەکەوێتە مەترسی دەکەویتە ناو بارودۆخێکی زۆر ناهەمواری دەروونی، بۆیە پێوستی بە چارەسەر و بەهاناوە هاتن هەیە، به‌ڵام ترسان شتیکی کاتی و لۆژیکیە، بابەتیکە لەناخی هەموو مرۆڤێک بە سروشتی هەیە، رەنگە زۆر کات ترسەکان هۆکاری رزگاری یاخود سەرکەوتنیش بن، وەک ترسی قوتابی له‌ خوێندن، کاتێك کەترسی نەبێت وانه‌کان پشتگوێ دەخات و هه‌وڵنادات (ترسێكی پێویست نه‌وه‌ك له‌ راده‌به‌ده‌ر).

ترسان لە کاتی مەترسی و بینینی دڕندەیەک هەموومان بەسروشتی دەترسێن لێی، به‌ڵام دوای لەبەر چاو ون بوون پاش ماوەک ترسەکە نامێنێت، به‌ڵام فۆبیا (تۆقین) کەسەکە بەبێ بینینی مارەکە یا دڕندەکە به‌رده‌وام مارەکە یاخود دڕندەکەی لە پێش چاوەیه‌تی و لەبیری ناچتەوە.

هەندێک لە نیشانەکانی فۆبیا

ئەو کەسەی تووشی فۆبیا ده‌بێت چەند نیشانەکی بەردەوامی پێوە دیارە کە بریتین لە:

بوونی ترسێکی بەهێز.

گرژ بوونی کۆڵون و هەستکردن بە ئازاری گەدە.

هەست کردن به‌ لەرزین و بەتایبەتی کاتی روبەروی بارودۆخە ترسناکەکە ده‌بێت، یان گوێبست بوونی، یان ئەو کاتەی چاوی بە شتەکە دەکەوی کەلێی تۆقیووە.

توانای زاڵبوون بەسەر ترسەکەی نییە.

هەست کردن بە لەدەستدانی هۆش و بیرکردنه‌وەکانی.

گرژی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری هەیە .

هەمیشە نینۆکەکانی خۆی دەقرتێنێت و پەنجەی داخاتە زاریەوە.

چارەسەر فۆبیا (تۆقین) چیین؟

یه‌كه‌م/ لەرێگای رەفتاریی زانینی؛ له‌ شوێنی تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕی وه‌ك سه‌نته‌ر و ئه‌و جێگایانه‌ی كه‌ رێنمایی ده‌روونی لێده‌كرێـت له‌لایه‌ن رێنماییکاری دەروونی، كه‌ پێویستی به‌ شاره‌زایی و ئه‌زموون هه‌یه‌ له‌م بواره‌، ده‌توانرێ كه‌یسه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

دووه‌م/ رێگای بەکارهێنانی دەرمان؛ لە لایەن پزیشکانی ده‌روونییه‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ ده‌رمانه‌ پێویسته‌كان به‌كارده‌هێنن.

جۆرەکانی تۆقین (فۆبیا)

تۆقین (فۆبیا) چەندین جۆری هەیە، ئێمە دەستنیشانی (٣٠) جۆریان دەکەین رەنگە چەندین جۆری تریش لە فۆبیا بوونی هەبێت، ئەمەش بەگوێرەی جیاوازی و تایبەتمەندی کەسەکان دەگۆریت، كه‌ بریتین له‌:

کرۆفوبیا؛ فۆبیا و تۆقین لە بەرزی، بریتیە لە توقین و ترسێکی زۆر لە شوینی بەرز.

باکتروفۆبیا؛ فۆبیای میکرۆبی، ترسان لە میکرۆب (وسواسی پاک و خاوینی)، ئەو کەسانەی ئەو فۆبیایەیان هەیە خه‌ڵكانێکن دەترسن لەتووشبوون و زیانەکانی میکرۆبە زیان بەخش و ڤایروسەکان، بۆیە هەمیشە لەترس و دڵەڕاوکێدا دژین لەترسی کاریگەری و مەترسی ڤاریرۆس و میکرۆبەکان.

کلوسترۆفۆبیا؛ فۆبیای داخراوی و ترسان لە شوینی داخراو، وەک مەسعەد، ژووری چۆل، یان تاریکی.

هیربنوفۆبیا؛ ترسان لە درندە خشوکەکان، وەک مار، مارمیلکە، مشک و پیسپیسۆک.

نه‌مبرفۆبیا؛ فۆبیای ژمارە، واتە کەسەکە تۆقیوە لە ناوهێنان یان بیستنی ژمارەیىەک ترسان لە ژمارە، (رەشبینی لە ژمارەیەکی دیاریکراو دەبینی) پێی وایە ئەو ژمارە هۆی چارەڕەشی و بەدبەختی بۆ ئەو دەهێنێت.

کلوفۆبیا؛ فۆبیای تاریکی زراو رژان و تۆقین لە تاریکی، زۆر لە منداڵان تووشی ئەو فۆبیایە دەبن.

ئیروکروفۆبیا؛ فۆبیای فراوانی و تۆقین لە شوێنی بەرفراوان و چۆل.

کرافۆبیا؛ فۆبیا و تۆقین لە بەرزی و لە جێگای بەرز، کەسێک گیرودەی ئەو فۆبیایە ببێت ناوێرێت بەسەر کەمترین ئاستی بەرزیدا بڕوات، پێی وایە ئەجەلی ئەو بەربونەوەیە لەبەرزی.
ئیلوروفۆبیا؛ فۆبیا و تۆقین لە پشیلە، کەسی نەخۆش زراوی چووە لە پشیلە، پێی وایە پشیلە گیانەورێکی درندە و پیس و چەپەڵە، بۆیە پێی خۆشە هەرگیز چاوی بە پشیلە نەکەوێت، کاتێکیش پشیلەی بەرچاو دەکەوێت زەندەقی دەڕژێت لەترسان.

ئنثروفۆبیا؛ فۆبیا و ترس لە گوڵ و گوڵزار.

ئنثروبوفۆبیا؛ ترسان لە کومەڵگە و روبەروبونەوە و تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵک.

ئتاکسوفوۆبیا؛ فۆبیای نارێکی، واتە کەسانێک هەمیشە تۆقیون لە نارێکی، پیان وایە نارێکوپێکی گەورەترین تەگەرەی ژیانیانە، بۆیە هەمیشە لە جوڵەدان و خەریکی خۆیان و رێکخستنی کەلوپەلی ماڵەوەن، ئەو نەخۆشییە لە هەندێ لە ژناندا بەرێژەکی بەرچاو دەردەکەوێت.

ئتوماتونوفوبیا؛ فۆبیایی پەیکەری، ترس و تۆقینێکی زۆر لە پەیکەر و وینەکان.

کودوکسافۆبیا؛ فۆبیای دەربڕین، ترس و تۆقینێکی زۆریان هەیە لە دەربڕینی راوبۆچوونی تایبەت بەخۆی (کەسێک لە خێزانێکی توندوتیژ گەورە بووبێت، ده‌رفه‌تی رادەربڕینی پێ نەدرابێت، هەمیشە سەرکۆنە و بەخۆیاندا شکاندبیتەوە).

ماکسوفۆبیا؛ فۆبیایی شوفێری، لە شوفێری کردن و سەیارە لێخوڕین تۆقیوون، بەهیچ شێوەک ناوێرن دەست بۆ سوکان ببەن، هەوڵدەن فێری لێخوڕینی سەیارە ببن.
هیمۆفۆبیا؛ تۆقین و قۆبیای خۆێن، ترسان لە خوێن.

نوزۆفۆبیا؛ فۆبیای نەخۆشی، هەمیشە لەگوماندایه‌ کە تووشی نەخۆشی بوونە یاخود تووشی نەخۆشی دەبن.

فیلۆفوبیا؛ فۆبیای خۆشەویستی، ترسان لە کەوتنە داوی خۆشەویستیەوه‌.

برونتوفۆبيا؛ فۆبیای دەنگ، رەهێڵە و تریشقەی هەورە بروسک، تۆقیون لە دەنگی هەموو بروسکە و گەردەلوولێك، زۆربەی کات منداڵان تووشی ئەو تۆقینە دەبن، زۆرجار گوێبیستی ئەو دەنگە ده‌بێت وا هەستدەکات ئەو دەنگە لەژیر بالیفەکەیەوە دێت، هەندی کاتی تر کە لە حەمامە و کاتێك ئاو دەکرێتەوە هەمان هەستی بۆ دروست دەبێت.

Aqua phobia؛ فۆبيای خنكان و تۆقين له‌ ئاو، کەسەکە لە بەکارهێنانی ئاو هەروەها لە دەست لێدانی ئاو دەترسێت.

Astraphobia؛ فۆبيای تيشك، جۆرێکە لە تۆقین ئەو کەسانە لە سەیرکردنی رووناکی یان بیستنی دەنگی بەرز دەتۆقن.

Xenophobia؛ فۆبيا و توقین لە بێگانە، کەسەکە ناوێری لەگەڵ خه‌ڵكی نەناسراو بێگانە پەیوەندی ببەستێت یاخود قسە بکات.

Atychiphobia؛ فۆبيای شكست، واته‌ تۆقين لة له‌شكست خواردووی و فه‌شه‌ل هێنان.

Gerascophobia؛ فۆبيای پیری، کەسە تووشی تۆقیوین ده‌بێت لەترسی پیربوون.

بەنزیک بوونەوە یاخود بەرکەوتن و دەست لێدان لە پشیلە تووشی نەخۆشی ترسناک ده‌بێتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP