هەرێم نیوز
سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی لە جیهان رایگەیاند، وڵاتی ئیندونیسیا كە گەورەترین وڵاتی ئیسلامیە و ژمارەی دانیشتوانەكەی 250 ملیۆن كەسە دێنە سەر رێبازەكەیان.
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی لە جیهان لە مەراسیمێكدا لە بارەگای سەرۆكایەتی تەریقەتی كەسنەزانی لە سلێمانی كە بە چەژنی روحەكان ناوی برد رایگەیاند، "سەرۆكی ئیندونیسیا و خەڵكی ئیندونیسیا نوێنەری خۆیانیان ناردوە بۆ لامان كە (بەتەنیشتیەوە دانیشتبو)، ئەویش تەریقەتی قادرییەی كەسنەزانییەی وەرگرتوە و بوهتە خەلیفەی خۆمان".
ئەوەشى خستۆتەڕو، وڵاتی ئیندونیسیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامی قادریە لەجیهاندا، ژمارەی دانیشتوانەكەی 250 ملیۆن كەسە و هەرهەمویان ئامادەن بێنە سەر رێبازەكەیان.
ئاماژەى بەوەشکردوە، "خۆتان ئامادە بكەن و منیش دەبم بە سەرۆكی كاروانەكەتان، تاوەكو لە ئایندەیەكی نزیكدا بچین بۆ ئیندونیسیا و بەیعەت و تەریقەتیان بۆ تازە بكەینەوە".