دواین هەواڵ

کوردستان‌

 06/05/2025

کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی ڤیدۆی نەشیاوی، لە ئافرەتان کردبوو بەوهۆیەوە دەستگیرکرا".

 ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ئافرەتێک سکاڵای تۆمارکرد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیر کرد".

ئاشکراشیکرد: "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لە لایەن تیمەکانمانەوە، شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان کراو دەستگیر کراو تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە".

پۆلیسی هەولێر داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و دەلێت، داواکارین، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆشیارییەوە بەکاربهێنن و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو بۆ کەس نەنێرن، بۆ ئەوەی تووشی کێشە و گرفتی جۆراوجۆر نەبنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP