دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

سێ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران

هەرێم نیوز

لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لە لایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی دزی لێکراوەو پارەی لێ براوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردوو دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە دەستگیربکرێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری عیراقی و ٢٢ هەزارو ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوەو لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچەو دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، تۆمەتباران (ش، س، ع - ر، م، أ - م، ج، ن ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP