هەرێم نیوز
ئاژانسەکانی هەواڵ، بڵاویانكردەوە، ناڕەزایی جەماوەریی بەرامبەر بە گرانی و بارودۆخی گوزەرانی خەڵک چەند پارێزگایەکی ئێرانی گرتووەتەوە.
ماڵپەڕی ئیران ئینتەرناشناڵ بڵاوی کردۆتەوە، بەهۆی گرانی و باردۆخی خراپیانەوە هاوڵاتیانى پارێزگاکانی خووزستان، لووڕستان، چارمەحاڵ و بەختیاری،کرماشان و فەشافۆی سەر بە پارێزگای تاران و شاری کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد سەر بە پارێزگای یاسووج خۆپیشاندانیان دەستپێكردوە.
راشیگەیاندوە، لە دوێنێ پێنجشەممەوە خۆپیشاندان دەستی پێ کردووە و دروشم دژ بەو رژێمە دەڵێنەوە و لە چەند شارێکیش هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
هاوكات، ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونی خۆپیشاندەرانی لە شەقامەکانی شارە جۆربەجۆرەکان، لەوانە جونقان، یاسووج، شەهرکۆرد، کازەرون، ئەندیمەشک و ئیزە پشتڕاست کردەوە.
لەلایەكی دیكەوە، میدیا ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێرانیش کە بارەگاکانیان لە دەرەوەی ئێرانە ئاشکرایان کرد، دوابهدوای درێژهدان بە خۆپیشاندانهكان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان، له ههندێك له شارهكانی ئێران هێڵی ئینتهرنێتی پچڕاندووە.