دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 08/05/2022

ئوسترالیا تەنیا کیشوەرە لە جیھاندا گڕکانی تێدا نیە

فەخرەدین گەرمیانی - بەشی دوەم و كۆتای 

ھاوڕێیان ئەم کاتەتان باش فەرموون لەگەڵ بەشی دووەم ی زانیارییەکان دەربارەی وڵاتی ئوسترالیا ھیوادارم بە خوێندنەوەیان ھەم زانیاریی و ھەم چێژی لێوەرگرن و شتێک دەربارەی ئەم وڵاتە دوورە دەستە بزانن ، من خۆم ٢٤ ساڵە لەم وڵاتە دەژیم و  زۆرم خوێندۆتەوە پرسیارم کردوە لە خەڵکی ئێرە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر بۆیە پێمخۆش بوو ئێوەش بیزانن.

»ئوسترالیا تەنیا کیشوەرە لە جیھاندا گڕکانی تێدا نیە.

» لە ئوسترالیا ژمارەی سەری مەڕ بۆ مرۆڤ ٢.٥ مەڕو نیو بۆ ١ مرۆڤە واتا لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتوانی ئوسترالیا ٣٨ ملوێن کەس بوە کەواتا ژمارەی سەری مەڕ ٩٥ ملوێن سەری مەڕی ھەبوە بۆیە ئوسترالیا بە پلەی دووەم دێت بۆ ژمارەی مەڕ پاش نیوزیلاندا کە یەکەمی جیھانە.

«ئوسترالیا دووەم وڵاتە لە جیھاندا مافی دەنگدانی بە ژنان دا لە ساڵی ١٩٠٢.

« کەسی ئوسترالی لە ھەموو جیھان زیاتر پارە لە قوماردا خەرج دەکات چونکە لە ٨٠٪‏ خەڵکی ئوسترالیا بە شێوەیەک لە شێوەکان قومار ئەکات.

« بۆیە کانبێرا بە پایتەختی ئوسترالیا ھەڵبژێردرا چونکە دوو شاری گەورەی سیدنی و میلبۆرن ڕێکنەدەکەوتن کامیان ببێتە پایتەخت.

« درێژترین شورە لە جیھاندا لە ئوسترالیایە بە ناوی شورەی دینگۆ (دینگۆ) سەگێکی کێوی دڕندەیە و تەنیا ئاژەڵی دڕندەیە لە ئوسترالیا کە گۆشتخۆرە لەگەڵ ڕێوی ئەو شورەیە بۆ دوورخستنەوەی سەگی دینگۆ بوو لە مەڕوماڵات و درێژی ئەو شوەرەیە ئێستا ٥٦١٤ کیلۆمەترە.

« دۆلاری ئوسترالی پێشکەوتووترین دراوە لە جیھاندا کە لە ماددەی پۆلیمەر درووستکراوە دژە ئاوەو نادڕێت بە دەست و تەزویرکردنی زۆر ئەستەمە.

« دژوارترین ئاژەڵی دەریایی لە ئوسترالیا ماسی جیڵە (جیڵی فیش) کە ساڵانە لە پێوەدانی مارو ھێرشی شارک (ماسی قرش) و تیمساحی ئاوی سوێر زیاتر خەڵک دەکوژێت.

« سەیرترین دوو ئاژەڵی شیردەر ھەیە لە ئوسترالیا لە جیاتی بەچکە ھێلکە دەکەن ودەتوانن لە ناو ئاوو لە دەرەوەش بژین ئەو دوو ئاژەڵەش (ئیکیدنا و پلاتیپۆسە) .

 « پێش ھاتنی مرۆڤ ، ئوسترالیا جێگەی ئاژەڵی زۆر گەورەو زەبەلاح بوە وەک کەنگاروو کە بەرزیی ٣ مەتر بوە و بزن درێژییەکەی ٧ مەتر بوەو قاز قەبارەی بە ئەندازەی ئەسپ بوە.
« ھەردوو ئاژەڵی کەنگاروو و ئیمۆ ناتوانن بۆ پاشەوە بڕۆن بۆیە وەک ھێمای نیشتمانیی ھەڵبژێردران کە ئەم وڵاتە ھەمیشە بەرەو پێشەوە دەروات.

« ئەو گردە گەورانەی لە ئوسترالیا دەبێنرێن کە مێروولەی سپی دروستیان دەکات گەورەترین قەبارەیە کە ئاژەڵ لە جیھاندا درووستی بکات.

« لە ئوسترالیا ١٥٠٠ جۆری جاڵجاڵۆکە ھەیە کە زۆر بەیان ژەھروایی و ترسناکن بەڵام لە ھەموویان ترسناکتر ڕێدباک (پشت سوور) و ویدۆ یە (بێوەژن) ئەم دوو جۆرە زۆرن و ترسناکیشن.

« بیابانی ڤیکتۆریای مەزن رووبەرەکەی لە رووبەری ھەموو بەریتانیا گەورەترە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP