هەرێم نیوز
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی بەغدا دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئێمە دەمانەوێت لەچوارچێوەی دەستور مامەڵە لەگەڵ شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت، جەختدەکەینەوە دەستبەرداری مافە دەستوریەکانی خۆمان نابین. دەشڵێت: تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌ڵامی ته‌واوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ده‌ینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردوەتەوە،"لەدوای سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد و کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، پرۆپۆزڵێکیان پێداون، لەئێستادا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دیراسەکردنییەتی و لەئایندەیەکی نزیکدا و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامیان دەدرێتەوە".
دەشڵێت:" سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی تایبەت بە نەوتی هەرێم هەڵوێستی هەر چوار سەرۆکایەتییەکە رونە، و پێشتر جەختیلێکراوەتەوە".
ئەوەشى خستەڕو،" بەغداد بەشێوەیەکی ئینتیقائی مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات، بۆ نمونە لەساڵی 2019 سەبارەت بە پێناسەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڕیارێکی دەرکردوە، بەڵام تائێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە، هیچ بەدواداچونێکیش نەکراوە بۆ جێبەجێکردنی".
ئاماژەی بەوەشکرد،" ئێمە دەمانەوێت لەچوارچێوەی دەستور مامەڵە لەگەڵ شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت، جەختدەکەینەوە دەستبەرداری مافە دەستوریەکانی خۆمان نابین.
ئەمەش لەکاتێکدایە دادگای فیدڕاڵی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 15ی شوباتی ئەمساڵدا، بڕیاریدا كه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری نییه و سه‌رپێچی ده‌ستوری فیدڕاڵیه، بۆیە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند كرا به راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاته‌كانی نه‌وت به به‌غدا.