ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه.
كێشه خێزانییه‌كان ئه‌مڕۆ پانتاییه‌كانی فراوانیان له‌نێو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرتووه‌و دادگاكان لێوان لێوه له‌دۆسیه‌ی كێشه خێزانییه‌كان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان.
دیارده‌ی جیابوونه‌وه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگاو لێكترازانی رایه‌ڵه‌كانی، نه‌وه‌كانی داهاتوو باجه قورسه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ رێژه‌ی ته‌ڵاق زۆر به‌رزه له‌ئاستی جیهان و ناوچه‌كه به‌عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، وه‌ك ئاگری نێو پوشی لێهاتووه‌و كڵپه‌و گڕی سه‌ندووه.
بۆ نموونه: به‌پێی توێژینه‌وه‌ی لایه‌نه فه‌ڕمییه‌كان له‌وڵاتی میسر هه‌ر دوو خوله‌ك جارێك حاڵه‌تێكی ته‌ڵاق روو ده‌دات، له‌ئاستی جیهانی عه‌ره‌بیدا هه‌رچوار خوله‌ك جارێك حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كان (10) وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ئاستی جیهانیدا له دیارده‌ی ته‌ڵاقدا له‌ریزبه‌ندی به‌رزدان وه‌ك:
(كوێت، میسر، جه‌زائیر، عێراق، ئوردن، قه‌ته‌ر، سوودان ...).
بۆیه به‌پێی ئاماره‌كان عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاقی تێدا به‌رزه، له‌هه‌رێمی كوردستانیش رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌هه‌ڵكشاندایه.
بۆنموونه له عێراقدا جگه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئاماری ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ته‌نها له‌مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2021 دا 16220 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدراوه، له‌به‌رامبه‌ردا 5225 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆماركراوه، بۆیه رێژه‌ی ته‌ڵاق له %30 زیاتره.
بۆیه رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌باری سرووشتی و ئاسایی تێپه‌ڕیوه بۆته دیارده‌و ده‌كرێت ناوزه‌دی بكه‌ین خوێنبه‌ربوونی ژیانی خێزانی.
دیاره هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق و زۆروو فره ره‌هه‌ندن و باسێكی تری سه‌ربه‌خۆیه به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین دراما‌و زنجیره توركی و عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان و قه‌یرانی ئابوری وتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لاوازی په‌روه‌رده‌ی ئیمانی و .... رۆڵی نه‌رێنی وخراپیان بینیوه له‌تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و هه‌ڵكشانی رێژه‌ی ته‌ڵاقدا.
له‌م سۆنگه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی و زانایانی ئیسلامی و رۆشنبیران و خه‌مخۆرانه ئاوڕێكی جدی له‌م پرسه مه‌ترسیداره بده‌نه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پێگه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
له‌پایاندا به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌خاڵێگی گرنگ بده‌م ئه‌ویش بریتییه له‌كردنه‌وه‌ی خولی هوشیاری خێزانی بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی خێزاندارن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ژیانی خێزانیدان بۆ ئه‌وه‌ی به درووستی له په‌یوه‌ندی و ژیانی خێزانی تێبگه‌ن، هه‌روه‌ها به‌شداری له‌خولی تایبه‌تی هوشیاری خێزانی به‌مه‌رج بگیرێت پێش گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری، ئه‌مه‌و خوله‌كه به‌لای كه‌مه‌وه زیاترله 60-70 كاتژمێر بخایه‌نێت و چه‌ندین ته‌وه‌رو پرسی گرنگی ژیانی خێزانی له‌خۆبگرێت، ده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوود له‌رێكخراوو كه‌سایه‌تییه پسپۆڕ‌و شاره‌زاكانی بواری خێزانی وه‌ربگیرێت.