ئا:دەریا سمین
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە ئاماژەیەکە لەلایەن جەستەتەوە کە ئاگادارت دەکاتەوە لە هەبوونی کێشەیەک لە جەستەت:
-مێروولە کردنی پێکان
هەبوونی هەستێکی نامۆ لە پێکاندا وەکو مێروولەکردن یان هەستکردن بە ڕۆشتنی شتێک بەسەرپێکاندا لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی بێئارامی پێکانبێت کە ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم نائاسودەیە لە شەواندا کاتێک دەتەوێت پشوبدەیت.
-ئەستوربوونی پێست
ئەگەر کێشەت هەیە لە پێستدا ئەوە هەروا وازیلێمەهێنە چونکە ئەستوربوون و خورانی پێست نیشانەی هەبوونی کێشەیە لە لەشدا وەک کێشەی هۆرمۆنەکان و ئێکزیما و هەستیاری.
-تورەبوون و توند هەڵسوکەوتکردن
هەموو کات توڕەبوون بە هۆی کەسایەتیەوە نیە هەندێکات بەهۆی خەمۆکییەوەیە،خەمۆکی تەنیا نابێتە هۆی بێ وزەی یان خەم بەڵکو هەندێک کات دەبێتە هۆی توڕەی و توند هەڵسوکەوتکردن.
-گۆڕانی ڕەنگی چاو
هەبوونی ئەڵقەیەکی سپی یان ڕەساسی لە دەوری بیلبیلەی چاو لەوانەیە نیشانەی بەرزی چەوری خوێن بێت لەو کەسانەی کە تەمەنیان لە ٤٥ ساڵ کەمترە، ئەم ئەڵقەیە بێزیانە و تەنیا کێشە بۆ بینین دروست دەکات.
-ئارەزوکردنی خواردنی سوێر
ئاساییە ئەگەر ئارەزووی خواردنی سوێر بکەیت بەڵام کاتێک ناتوانی کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت و خواردنی سوێر تاکە شتە کە دەتەوێت ئەوا لەوانەیە نیشانەی کەمی ئاسن یان کەم خوێنی یان وشکبوونەوە بێت.
-ئارەزووی داکرماندنی سەهۆڵ
کەمی ئاسن یان کەم خوێنی لەوانەیە هۆکاری ئەم ئارەزووکردنی داکرماندنی سەهۆڵەبن بۆیە پێویستە پشکنینی خوێن بکەیت بۆ دڵنیابوون.
«بەهیوام لەش ساغ بن»