هەرێم نیوز
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌ت سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی رایگه‌یاند، بەدوو ئیدارەی دنیا كاول نابێت و ئه‌مه خیانه‌تی نیشتمانی نییه.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌ت سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی لەدیمانەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، بە دوو ئیدارەی دنیا كاول نابێت و ئه‌مه خیانه‌تی نیشتمانی نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته بێت و بۆ مێژوو تۆمار بێت، كه ئه‌مه‌ی له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌كرێت هیچ رۆڵێكی پارتی تێدا نییه، چونكه پارتی ده‌سه‌ڵاتی نییه.
وتیشی، من ده‌زانم هه‌ندێك هه‌ڤاڵانی پارتی له‌م رایه له‌گه‌ڵم نین، به‌ڵام ئاساییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازایه‌تییه بده‌ینه خۆمان به جددی بیكه‌ین، ئێستا شوێنه‌واری دوو ئیداری به ته‌واوی دیاره.
دەشڵێت:" سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتی نییه، ئه‌وه چییه، دوو ئیداره‌ییه. ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به دوو ئیداره هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆی، دوو براین، ئه‌مه ده‌بێته هۆی كێبڕكێی شه‌ریفانه له نێوانمان و ئه‌و كاته با خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بده‌ن كێ ئیداره باشتر ده‌كات".
ئاری هەرسین، وتیشی، من بم له جیاتی قوباد تاڵە بانی لەیەكێتی بم و به‌م جۆره سه‌یری پارتی و حكومڕانی بكه‌م، هه‌ر ئیستقاله ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شداری له‌م حكومه‌ته ناكه‌ین و هه‌ر ده‌كشێینه‌وه
روونیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی سلێمانی هه‌قه له خۆی بپرسێت، ئێمه چ ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌یه له‌م دیو دێگه‌ڵه، ئایا هه‌ق نییه ئێمه‌ی پارتی بیر له به‌دیلێكی حوكمڕانی بكه‌ینه‌وه و هه‌تا هه‌تایه ببینه قوربانی كه‌موكورتی به‌ڕێزانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێی به‌رپرسیارن.