دواین هەواڵ

وەرزش‌

 14/04/2022

شۆکی یۆرۆ لیگ بەرشە OUT

هیچ قسە و باسێک لە سەرو چوونە دەرەوەی یانەی بەرشەلۆنەوە نابێت لە یۆرۆ لیگ لە سەر دەستی یانەی ئەنتراخت فرانکفۆڕتی ئەڵمانی پاش یەکسان بوونیان لە یاری چوون و بردنەوەی یانە ئەڵمانییەکە لە ناو کامپ نودا بە ئەنجامی 3 2 کە ئەم ئەنجامەش شۆک بەری بوو، چونکە تیپەکەی چاڤی ئاستێکی بەرز و ناوازەی پێشکەش کردووە لە ماوەی ڕابردوودا، بەڵام ئەمجارە نە توانی شێوازی خۆی بسەپێنێت بە سەر فرانکفۆڕت ئەمەش وای کرد یانە ئەڵمانییەکە باشتر بێت و بردنەوە دەستەبەر بکات.

لە یارییەکانی تریش دا هەریەک لە یانەکانی لایبزیجی ئەڵمانی لە سەر حسابی یانەی ئەتەڵانتای ئیتاڵی سەرکەوت بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.

یانەی وێستهامی لەندەنیش بە تۆمار کردنی بردنەوە بەرامبەر بە لیۆنی فەڕەنسی ئەویش توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی.

یانەی گڵاسکۆ ڕێنجەرزی سکۆتلەندیش بەرامبەر بە یانەی سپۆڕتینگ براگای پێتوگالی بردنەوەی تۆمار کرد و ئەویش گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

ئەتەڵانتا 0 لایبزیج 2

لایبزیج سەرکەوت

بەرشەلۆنە 2 فرانکفۆڕت 3
فرانکفۆڕت سەرکەوت

لیۆن 0 وێستهام 3
وێستهام سەرکەوت

ڕێنجەرز 3 براگا 1
ڕێنجەرز سەرکەوت

لە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین دا دوو یانەی ئەڵمانی بەرامبەر بە دوو یانەی بەریتانی دەبنەوە کە یەکێکیان سەر بە ئینگلتەرایە ئەوی دی سەر بە سکۆتلەندا یە.
4 - 28 شەوی پێنج شەممە
وێستهام فرانکفۆڕت
لایبزیج ڕێنجەرز

یاری گەڕانەوە

5 - 5 شەوی پێنج شەممە

فرانکفۆڕت وێستهام
ڕێنجەرز لایبزیج



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP