دواین هەواڵ

جیهان‌

 02/04/2022

نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی روسیا له‌ ده‌ریادا ده‌سوڕێنه‌وه‌و كڕیاریان ده‌ستناكه‌وێت

 هه‌رێم نیوز

نه‌وتبه‌ره‌ روسییه‌كان كێشه‌ی‌ فرۆشتنیان هه‌یه‌ به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌داو به‌ریتانیاو ئوسترالیاوه‌و هه‌ندێكیشیان ناچارن باره‌كانیان چه‌ند جار بۆ فرۆشتن بخه‌نه‌ڕو.

رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی، له‌م مانگه‌دا نه‌وتبه‌رێكی روسی به‌نده‌ری مۆرمانسكی له‌باكوری رۆژئاوای وڵاته‌وه‌ جێهێشتوه‌ به‌ره‌و فیلادلفیا، پاشان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ئاراسته‌ی خۆی گۆڕیوه‌ به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

چه‌ند رۆژێك كه‌شتییه‌كه‌ له‌ ده‌ریادا ماوه‌ته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ باره‌كه‌ی‌ بۆ فرۆشتن خستوه‌ته‌ڕو، به‌ڵام تائێستا كڕیاری ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، 20 نه‌وتهه‌ڵگر به‌نده‌ره‌كانی روسیایان له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا جێهێشتوه‌و به‌ هه‌مویانه‌وه‌ 8.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌ڵگرتوه‌، به‌ڵام ئاراسته‌ی‌ كۆتاییان دیارنییه‌.

ئاژانسی وزه‌ی‌ ئه‌تۆم مانگی رابوردو پێشبینیكرد هه‌نارده‌كردنه‌كانی نه‌وتی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ له‌مانگی نیساندا كه‌م بكات به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه‌ سێ ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكات، ئه‌وه‌ش قه‌یرانی نه‌وت دروست ده‌كات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP