دواین هەواڵ

ئابوری‌

 01/04/2022

وەزارەتی نەوتی عیراق: مانگی رابردوو زیاتر100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە

هەرێم نیوز 
وەزارەتی نەوتی عیراق رێژەی فرۆشتنی نەوتی مانگی مانگی ئاداردا  رابردووی بڵاوكردەوەو دەڵێت، 100 ملیۆن و 536 ھەزار و 999 بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کراوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتيش بەتێكڕای 110 دۆلار و نۆ سەنت فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق، لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەپێی ئاماری كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق، مانگی رابردو كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لەكێڵگەكانەوە  100 ملیۆن و 536 ھەزار و 999 بەرمیل نەوت بووە.

راشیگەیاندوە،  داهاتی نەوتی مانگی ئادار گەیشتۆتە  11 ملیار و 70 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی.

 دەشڵێت:"ئەمەش یەکەمجارە لە دوای ساڵی 1972ەوە حکومەت زۆرترین بڕی داهاتی نەوتی دەست بکەوێت".

راشیگەیاندوە، لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە بڕی نەوتی هەناردەكراو گەیشتۆتە 99 ملیۆن و115 هەزارو 646 بەرمیل نەوت و هەروەها بڕی هەناردەكراو لەكێڵگەكانی كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا  2 ملیۆن و 448 ھەزار و 935 بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

 

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP