هەرێم نیوز
دواى ئەوەى ئەمشەو، لە هەندێک پەیجى سۆشیال میدیا، ەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە تەقە لە لقى چوارى پارتى کراوە و بریندار هەیە، وتەبێژی لقی چواری پارتی لە سلێمانی، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
کامەران غەریب، وتەبێژی لقی چواری پارتی لە سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکی کورتدا، ئەمشەو ڕایگەیاند، "هەواڵێک لە هەندێک سایت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و برینداربوونی هەڤاڵانمان، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیێنین کە ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و لیژنە ناوچەکانی سنوورمان نەکراوە".