دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18/03/2022

کوردستان؛ باجی گەورە باجدەران 23٪ ی کۆی گشتی داهاتی باج پێکدێنن

هەرێم نیوز

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، له‌ ساڵی 2021دا داهاتی گشتی باج 796 ملیار دینار بوه‌ و زیاتر له‌ 182 ملیار دیناریش له‌و داهاته‌ باجی گه‌وره‌ باجده‌ران بوه‌. دەشڵێت: داهاتی باجیش جگە لە دابینکردنی موچە بۆ موچەخۆران لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرجدەکرێتەوە".

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، "لە هەرێمی کوردستان باجدەران 23%ـی کۆی گشتی داهاتی باج پێکدێنن، داهاتی باجیش جگە لە دابینکردنی موچە بۆ موچەخۆران لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرجدەکرێتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دو پڕۆژه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ داهاتی باج دروستكراون و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌رێمی كوردستان 694 گه‌وره‌ باجده‌ر هه‌ن، كه‌ 23%ی داهاتی گشتی باج ئه‌وان ده‌یده‌ن.

به‌پێی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، له‌ ساڵی 2021دا داهاتی گشتی باج 796 ملیار دینار بوه‌ و زیاتر له‌ 182 ملیار دیناریش له‌و داهاته‌ باجی گه‌وره‌ باجده‌ران بوه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردودا زیادكردنی باج له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان و شاره‌زایانی ئابوری لێكه‌وته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وەرگرتنی باج پشتی به‌ مەزندە به‌ستبو نه‌ك بڕی داهاتی دیاریكراو، ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری پێداچونه‌وه‌ به‌ یاسای باج بدات.

21ی شوباتی ئه‌مساڵ، نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، گلەیی هەبوە کە رێژەی باجی پیشەوەران و خاوەن دوکان و پیشە بچوکەکان زیادبوە، بەدواداچون بۆ ئەم بابەتەکە كرا و دوای چەند کۆبونەوەیەک فەرمان بە لایەنە پەیوەندارەکان کرا کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت و وێرای بەردەوامی لە کۆکردنەوەی باج، ڕەچاوی دۆخی ئابوری و ژیانی پیشەوەران بکرێت و نابێت باج ببێتە هۆی لاوازکردنی جوڵەی ناو بازاڕ.

باسی له‌وه‌شكرد، "حکومەتی هەرێم بە رێگەی بسپۆرانی بواری باج، خەریکی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باجن بە شێوەیەک کە دیارکردنی رێژە و و کۆکردنەوەی باج بە شێوەیەکی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت، تا ئامادەبونی ئەو سیستەمەش نابێت بارگرانیی دارایی بۆ پیشەوەران دروست ببێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP