هەرێم نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەسەر پشکی گۆڕان رایگەیاند، ئاواتی شێخ جەناب نەخۆش بووە و ئێستا تەندروستی باشە و دوای نەورۆز دەگەڕێتەوە سەر کارەکەیی.
دانا عەبدولکەریم، لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی رووداودا، وتی، ئاواتی شێخ جەناب نیگەرانە لە بێدەسەڵاتی وەزارەتەکەی، ئێمەش پشتگیری وەزیری دارایی دەکەین، بەڵێنی پێدراوە نیگەرانییەکانی بڕەوێننەوە.
لەبارەی کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت، دانا عەبدولکەریم وتی، لەئێستادا جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان خەریکی ئامادەکارین بۆ ڕاپۆرتێک و دواتر کەتەواو بوو ئاراستەمان دەکەن، هەرکات گۆڕان بڵێن بکشێنەوە دەکشێینەوە لە حکومەت.