دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22/02/2022

نەوت نرخی پێوانەی تۆمار کرد

هەرێم نیوز
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت لە 100 دۆلاری ئەمریكی نزیك بوویەوە.

 
بەپێی داتاكان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بازێكی تری داوەو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی داتاكان، یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتووەتە 99 دۆلار و 3 سەنت، هەروەها بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكی بەرامبەر 95 دۆلار و 86 سەنتە.

شارەزایانی ئابوریی باس لەوە دەكەن، هۆكاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نەوت بۆ گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەگەڕێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP