دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/02/2022

بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێم: پڕۆسەی چاکسازی لە خانەنشینی پلە باڵاکان تەواو بووە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەر کەسێک لە ١٥ساڵ کەمتر خزمەتی ھەبێت پێویستە خزمەتەکەی بێنێتەوە گەر ھەیبێت و ئەگەریش لە12 ساڵ زیاتر بێت، دەبێت سێ ساڵ لە حکوومەت بکڕێتەوە تا بتوانێت خانەنشین بێت.

سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان  لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" پڕۆسەی چاکسازی لە خانەنشینی پلە باڵاکان تەواو بووە و ھەمواری ھەموو ئەوانە کراوەتەوە کە لە 15 ساڵ زیاتر خزمەتیان ھەیە و ئەوەی کەمترە خەریکن دۆسیەکانیان رێکدەخەین و خزمەتیان تەواو دەکەن و ئێمەش بۆیان رێکدەخەین، چونکە تا تەواو نەبێت نازانین چەندی نایاسایین، لەبەر ئەوەی بەردەوامن لە رێکخستنی دۆسیەکانیان، چونکە ھەیە لە وەزارەتەکانی خۆیان خزمەتی تەواویان بۆ نەگەڕاوەتەوە".

رونیشیكردەوە، یاسا ڕێگایەکی بۆ ئەوانەش داناوە کە کەمتر لە 15 ساڵ خزمەتیان ھەیە ئەویش دەتوانن3 ساڵ لە حکوومەت بکرنەوە و خزمەتیان ببێتە15 ساڵ و دۆسیەکەیان تەواو دەبێت و خانەنشین دەبن، بۆ نموونە 12 ساڵی ھەبێت 3 ساڵ دەکرێت کە نرخەکەش بەپێی بڕوانامە دەبێت و ھەریەکەیان کۆدەکەینەوە سێ ساڵ دەکاتە 36 مانگ و جارانی حەوت لەسەدی ئەو مووچە بنەڕەتییەی بەپێی بڕوانامە دەکرێت، بەو جۆرە دیار دەبێت ھەر یەکەیان پێویستە چەند پارە بدات بۆ کڕینی ئەو 3 ساڵە، ھەشە کەمترە لە سێ ساڵ ئینجا ھەر یەکەیان بەپێی ساڵەکان خزمەتەکەی تەواو دەکات و لە حکوومەت دەیکڕێتەوە، بەڵام ناکرێت خزمەتی لە 12 ساڵ کەمتر بێت.

وتیشی،"حاڵەتیشمان ھەبووە کە پلەی بەرزتری پێدراوە ئەوانیش پلەکەیان لێ وەرگیراوەتەوە، چونکە ناکرێت کەس پلەی لە خۆی بەرزتر وەربگرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP