دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/01/2022

پەرلەمانتارێک: سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات پێشھاتێکی ئەرێنی دیبلۆماسی تازەبوو

هەرێم نیوز
پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت، سەردانی دیپلۆمات و سەرۆکی حکومەت  مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات و دیداریان لەگەڵ لووتکەی دەسەڵات لەو وڵاتە، پێشھاتێکی ئەرێنی دیبلۆماسی تازەبوو لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێرو ئەبوزەبی لە فرە ڕەھەندکردن ڕەنگڕێژکردنی ئەم پەیوەندییانە.

 
ڕێبوار بابکەیی، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دیدارو کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی لەگەڵ گەورە بەرپرسان و بڕیار بەدەستانی ئەم وڵاتەو بەسەرکردنەوەکانی ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان ھەولێرو ئەبوزەبی چۆتە قۆناغێکی ترەوەو لە قۆناغی ئاسایی تێپەڕی وەو  ڕووەو قۆناغی ستراتیژی ھەنگاو دەنێت!.

دەقی بابەتەکە بخوێنەرەوە
دیپلۆماسییەتی مەسرور بارزانی و  لۆژیکی ئەزموون
سەردانی دیپلۆمات و سەرۆکی حکومەت  بەڕێز مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات و دیداریان لەگەڵ لووتکەی دەسەڵات لەو وڵاتە، پێشھاتێکی ئەرێنی دیبلۆماسی تازەبوو لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێرو ئەبوزەبی لە فرە ڕەھەندکردن ڕەنگڕێژکردنی ئەم پەیوەندییانە.  
سەردانی ئەزموونداری سیاسی مەسرور بارزانی بۆ ئەبو زەبی، سەردانێکی  جۆری و تازە بوو لە کایەی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیماراتی  عەرەبی. لەم سەردانەدا چاوەڕێ دەکرێت ئەزموونێکی تازەی سیاسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردو پایتەخت  بۆ زێتر برەودان بەو پەیوەندییانە دروست ببێت.
دیدارو کۆبوونەوەکانی بەڕێزیان لەگەڵ گەورە بەرپرسان و بڕیار بەدەستانی ئەم وڵاتەو بەسەرکردنەوەکانی ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان ھەولێرو ئەبوزەبی چۆتە قۆناغێکی ترەوەو لە قۆناغی ئاسایی تێپەڕی وەو  ڕووەو قۆناغی ستراتیژی ھەنگاو دەنێت!.
ئەم سەردانە، وێنەو دیمەنەکان و شوێن و شێوەی پێشوازیکردن لە ڕێزدار مەسرور بارازانی خوێندنەوەی ئەوەی بۆ دەکرێت کە تەنانەت ئەو پەیوەندییانە لە  ئاستی سیاسی و بازرگانی نەماوە بەڵکو قوول بۆتەوە بۆ ئاستی کۆمەڵایەتی و خێزانی، گەورە فەرمان ڕەوایانی ئەم وڵاتە و گەورە پیاوانی بنەماڵە ویستیان بە جەنابی کاک مەسرور بارزانی بڵێن تۆ بەشێکی لە خێزان و بنەماڵەمان! ئەمەش لە زمانی ئاماژەکان لە کایەی دیبلۆماسییەتدا دوا سنووری دەربڕینی ڕێزو خۆشەویستییە بۆ لایەنی بەرامبەر.
سەردانی ھێژا کاک مەسرور بارزانی بۆ لای  شازادەی  جێی نشینی ئەبو زەبی  موحەمەد بن زاید ئال نھیان  کۆمەلێک پرەنسیپی تازە وەک (ھاوکاری، ھەماھەنگی، پشتیوانی)دەھێنێتە نێو گوتاری سیاسی ھەردو لا، وە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات  ئیتر بەتەنھا لەبەرژەوەندی ماتریالی نامێنێتەوە!.
ڕێبوار بابکەیی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP