دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/01/2022

لەماوەی ساڵێکدا ٨٦٣ کەس بەتاوانی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

هەرێم نیوز

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانئاماری ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، لەماوەی ئەو ساڵەدا ۸٦۳ کە بەتاوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.

 
ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئەوەشی وتووە،بڕی ( ٣٧٤ ) کیلۆ و ٧٢٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.


ئاماری کار و چالاکیەکانی ساڵی ۲٠۲۱ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان

  *دەستگیرکردنی ( ١٩٤٣ ) هەزار و نۆسەد و چل و سێ تۆمەتبار
  ۱ـ ئەو تاوانبارانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەدادگا یەکلای بۆتەوە و سزادراون (٨٦٣ ) هەشت سەد و شەست و سێ تاوانبارن.
  ۲ـ ئەو تۆمەتبارانەی بەدەستەبەر ئازادکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەدادگا بەردەوامە ( ١٩٤ ) سەد و نەوەد و چوار تۆمەتبارن
 ۳ـ ئەو تۆمەتبارانەی لەدادگا ئازاد کراون لەبەر کەمی بەڵگەی تاوان لەدژیان(۳۳) سی و سێ تۆمەتبارن
 ٤ـ ئەو تۆمەتبارانەی بەفەرمانی دادگا سنوور بەدەر کراون ( ٦١) شەست و یەك تۆمەتبارن
*دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ٣٧٤ ) کیلۆ و ٧٢٩ گرام ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیەی خوارەوە:-
  ۱ـ بڕی ( ۷۷۸ ,۱۷۲ ) سەد و حەفتا و دوو کیلۆ و حەوت  سەد و حەفتا و هەشت گرام ( هێروین )
 ۲ـ بڕی ( ۸۳,٧٨٦ ) هەشتا و سێ کیلۆ و حەوت سەد و هەشتا و شەش گرام ( تلیاك )
  ۳ـ بڕی ( ۹٦,١٤١ )نەوەت و شەش کیلۆ و سەد و چل و یەك کیلۆ گرام ( کریستاڵ )
 ٤ـ بڕی ( ٥٦۲ ,١٤ ) چواردە کیلۆ و پێنج سەد و شەست و دوو گرام ( حەشیش )
  ٥ـ بڕی ( ٤,٤۳۸ ) چوار کیلۆ و چوار سەد و سی و هەشت گرام ( جامایکا )
  ٦ـ بڕی ( ٠۲٤، ۳ ) سێ کیلۆ و بیست و چوار گرام (ماریجوانا )
*دەستبەسەداگرتنی بڕی ( ٥٦٢،٥٠٠ ) پێنج سەد و شەست و دوو کیلۆ و پێنج سەد گرام توتنی هیندی تۆباکۆ تێکەڵکرا و بە حەشیش
*دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ٤٧،۳۷۸ ) چل و حەوت هەزار و سێ سەد و حەفتاو هەشت شیت حەبی پزیشکی هۆشبەر
   ۱ـ بڕی ( ١٣٤٠ ) هەزار و سێ سەد و چل شیت حەبی هۆشبەری ( کلۆنازپام )
  ۲ـ بڕی ( ۳٠،۸۱٠) سی هەزار و هەشت سەد و دە شیت حەبی هۆشبەری ( ترامادۆڵ )
  ۳ـ بڕی ( ٤٢ ) چل و دوو شیت حەبی هۆشبەری ( B2 )
  ٤ـ بڕی ( ١٥٢ ) سەد و پەنجا و دوو شیت حەبی هۆشبەری ( میتادۆن)
 ٥ـ بڕی ( ۱۲،٨٦٧ ) دوازدە هەزار و هەشت سەد و شەست و حەوت شیت حەبی هۆشبەری ( سۆمەدریل )
 ٦ـ بڕی ( ۲۱ ) بیست و یەک شیت حەبی هۆشبەری( تریڤین )
 ۷ـ بڕی ( ۱۱ ) یازدە شیت حەبی هۆشبەری ( دیازپام )
 ۸ـ بڕی ( ۱۳٥ ) سەد و سی و پێنج شیت حەبی هۆشبەری ( x )
 ۹ـ بڕی ( ۱۷۲ ) سەد و حەفتا و دوو شیت حەبی هۆشبەری جۆراو جۆر
*دەستبەسەداگرتنی بڕی (۲۱,۹۸٥,٠٠٠) بیست و یەک ملێۆن و نۆسەد و هەشتاو پێنج هەزار دیناری ساختەی عێراقی
*دەستبەسەداگرتنی بڕی ( ٤٤,۱٠٠ ) چل و چوار هەزار سەد دۆلار ی ئەمەریکی ساختە
*دەستبەسەداگرتنی بڕی ( ۷٠٠ ) حەوت سەد یۆرۆی ساختە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP