هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە باسیان لەوە دەکرد نەخۆشخانەی ڕزگاری دراوە بە کۆمپانیا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، هەرچەندە نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕوونکردنەوەی داوە بەڵام بەداخەوە کەناڵێک و پەرلەمانتارێک هەواڵێکی چەواشەکارانەیان بەبێ بەڵگە و بەبێ هیچ سەرچاوەیەک بڵاوکردەوە کە گوایە نەخۆشخانەی ڕرزگاری دراوەتە کۆمپانیا، سەر لە بەری ئەم هەواڵە بە درۆ دەخەینەوە و ڕەتیدەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی.
دەشڵێت: بەڵکوو بە پێچەوانەوە، زیاتر لە هەشت مانگە نەخۆشخانەی رزگاری لە نۆژەنکردنەوەدایە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کردووە: جارێکی دیکە هاووڵاتییان و ڕای گشتی دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو بابەتە دروستکراوە و ڕاست نییە.