دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 18/01/2022

گرێی دەروونی هەستکردن بەکەمی(inferiority complex):

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

بریتییە لەهەست کردن بەکەمی و نائارامی دەروونی، سەرچاوەی گرتووە لە بوونی ناتەواویەکی جەستەیی یان دەروونی کەهەربەڕاستی بوونی هەیە یان تەنها لەخەیاڵی کەسەکەدا خوڵقێنراوە.

لەساڵی ١٩٠٧ لەلایەن سایکۆلیجستی دەروون شیکاری بەناوبانگ (ئەلفرێد ئەدلەر) ڕاڤەی بۆکراوە.

هەست کردن بەکەمی لەکاتێکەوە بۆکاتێکی تر سروشتییە لەزۆربەی مرۆڤەکان بەڵام کاتێک دەگۆڕێت بۆهەستێکی هەمیشەیی و کاردەکاتە سەر ڕەفتاو هەڵسوکەوتمان دەبێتە نەخۆشی.

پرسیارەگرنگەکە ئەوەیە کاتێک هەست بەکەمی دەکەیت دەبێتەپاڵنەر بۆچی؟

ئایا پاڵنەرێکە بۆ:

١.هەوڵدانی زیاتر و کۆشش کردن بۆ زاڵ بوون بەسەرکەم و کورتیەکان.

٢.هەست بە بێهیوایی کردن و خۆبەدوورگرتن لەژیان و دەرئەنجام تووشبون بەخەمۆکی.

٣. هەست کردن بەئیرەیی بەرامبەرخەڵکی و هەوڵدان بۆ شکاندن و چەوساندنەوەی دەوروبەر بۆ بەرزکردنەوەی ئیگۆ و خۆبەزلزانین.

٤. توڕەیی وهەمیشە لۆمەکردنی دەوروبەر بۆ شکستی ئەوکارانەی کەپێویستە خۆت بەرپرسیارییەتی هەڵگریت.

کرۆکی بابەتەکە بریتییە لە بوونی (بیرۆکە، ڕەفتار، هەست و سۆز) ی نەرێنی کە باڵی کێشاوە بەسەر ژیانی کەسەکە.

لەژیانی ڕۆژانەماندا زۆر جۆر لەو نمونانە بەدی دەکەین. تاکە ڕێگەی ڕاست بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەست کردن بەکەمی بریتییە لە بەکارهێنانی وەک پاڵنەرێک بۆ باشترکردنی خود، بەڵام بەداخەوە ڕێژەیەکی کەم لەخەڵکی بەوشێوەیە کاردانەوەیان بۆی دەبێت زۆربەی زۆر بەهەستی خۆبەزلزانی و هەوڵدان بۆ شکاندن و کەم کردنەوەی نرخی مرۆڤەکان یان بەردەوام لۆمەکردنی کەسانی چواردەورو وبارودۆخەکان مامەڵەلەگەڵ هەستەتایبەتییەکانی خۆیان دەکەن بۆهەست کردن بەباش بوون بەڵام بەوکارە نەک بەردەوام دەبن لەدان نەنان بەکێشەسەرەکییەکان بەڵکو دەبنەمایەی ئازاروناڕەحەتی بۆ دەوروبەر.

کەواتە باپێکەوە ڕاڤەیەک بۆ هەست وسۆزەکانمان بکەین دان بەهەڵەوکەم وکورتییەکانمان بنێین هەوڵی باشترکردن وکۆششی زیاتربدەین نەک فەرامۆشکردنی کێشەکە بەخۆبەزلزانین و غروور.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP