دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/01/2022

دەوامى فەرمانبەران لە کەرکوک بۆ نیوە کەمکرایەوە

هەرێم نیوز

پارێزگای كه‌ركوك بەمەبەستى ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕیاریدا بەکەمکردنەوەى دەوامى فەرمانبەران، لە بەروارى 27 ى ئەم مانگە،  بەڕێژەى 50% .
بەپێى نوسراوێكی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ واژۆی عه‌لی حه‌مادی جێگری سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی له‌سه‌ره‌ و تێیدا هاتوه‌، به‌ڕه‌چاوكردنی رێنمایی و راسپارده‌كان و زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا، بڕیاردرا له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان له‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی 50% ده‌وام كه‌مبكرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پێی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران، ده‌توانن له‌خشته‌یه‌كدا ده‌وام رێكبخه‌ن و پابه‌ندی رێكار و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن.

پێشتریش پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاندبوو، به‌ پابه‌ندبون به‌ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی نیشتمانی، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مو هاوڵاتیان كه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، كارتی به‌كارهێنانی ڤاكسین یاخود پشكنینی PCRیان پێ بێت كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ریدا تێنه‌په‌ڕیبێت، ئه‌گه‌رنا مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێناكرێت.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP