دواین هەواڵ

وەرزش‌

 14/01/2022

یۆرگن کلوپ لە ستراتیجدا بەهێز و لە تاکتیکدا لاواز

هەرێم نیوز

یۆرگن کلوپی ڕاهێنەری لیڤەرپۆڵی ئینگلیزیە ئەم ڕاهێنەرە ئەڵمانیە یەکێکە لە ڕاهێنەرە سەرکەوتوەکانی جیهانی تۆپی پێ

کلوپ لەگەڵ یانەی لیڤەرپۆڵ چامپیۆنس لیگ و جامی جیهانی یانەکان و پریمەرلیگی بەدەست هێناوە
شێواز و فەلسەفەی ئەم ڕاهێنەرە پێک دێت لە خێرای یاریکردن  و هێرشی بەردەوام و هێرشی ڕاستەوخۆ و فشاری بەردەوام و هێرشی هەڵگەڕاوە ، بۆ سەپانی فکر و فەلسەفەکەی یۆرگن پێویستی بە کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانای تەکنیک بەرزی کوالێتی جۆراوجۆر هەیە،یۆرگن ڕاهێنەری داپۆشینی پانتای و جیجی پریسنگە  ئەو کاتەی سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەن ئەم پیاوە هەمیشە باڵادەستە لە یاریگادا ، شێواز و سترتیجی ئەم پیاوە لە ئامادەبونی سەرجەم یاریزانەکانی سەرکەوتوە بەڵام بە دڕێژای وەرز ئەو ڕوداوانەی وەکو پێکان و کۆرۆنا و ئامادەنەبونی یاریزان بەهەر هۆکارێک بێت ڕودەدەن هاوسەنگی تیپەکە تێک دەدەن .

وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانە زۆر و قورسەکانی لەهێڵی بەرگری ئەم تیپە توشی داتەپین بو هۆکارەکەی ئەوە بوو بەدیلەکانی لەهێڵی بەرگری نەیان دەتوانی یارمەتی تیپەکە بدەن بۆ کامڵ کردنی شێواز و فەلسەفەی ڕاهێنەرەکە ، ئەم وەرزەش تیپەکە توشی گرفت بوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جامی وڵاتانی ئەفریقا و نەبونی مانی و سەڵاح و کیتا ، سەڵاح مانی دوو یاریزانی خێرای کوالێتی بەرزی تەکنیک بەرزن ئەوان لە یاری بە کۆمەڵ و لە یاری فەردیدا توانای گۆڕینی ئەنجام یان هەیە کاتێک کۆڵەکەی سەرەکی  لە تیپەکەتدا نەبێت بەهەر هۆکارێک بێت تیپەکە لە ڕوی (تەکنیک و تاکتیک)کوالێتی دێتە خوار و ئەنجامەکانی دڵخۆش کەرنابن.

لەم نوسینەدا دوو سەرنج دەخەینە ڕوو لەسەر تاکتیکی یۆرگن کلوپ

یەکەمیان یۆرگن کلوپ لەو ڕاهێنەرانەیە بڕوای بە خەرجکردنی پارەی زۆر نیە لە بازاڕی گواستنەودا هەروەها لە لێدوانێکدا دەڵێت یانەکەمان 50 ملیۆن ناداتە یاریزانێ لەسەر کورسی یەدەگ بێت ئەم بیرکردنەوەی کلوپ خزمەتی پلانی ئەم ڕاهێنەرە ناکات و هەمیشە بە زیان و کەوتن بەسەریدا دەشکێتەوە چونکە بۆ ڕکابەری کردنی یانەکانی مان سیتی و چڵسی دەبێت هەمیشە براوەبیت ،دەبێت یەدەگەکانت باشن و هاوکاری تیپەکە بکەن بۆ سەرکەوتنی بەردەوام

 لە نەبونی کۆڵەکە ئەساسیەکانی تیپەکەدا دەبێت یاریزانی کوالێتی باشت هەبێت بۆ ئەوەی تیپەکەت لە سەرکەوتن و ڕکابەری کردن بەردەوام بێت کاتێک پارە خەرج ناکات بۆ گواستنەوەی یاریزانی کوالێتی باش و یاریزانە سەرەکیەکانی لە تیپەکە دادەبڕین کوالێتی تیپەکەی دادەبەزێت وئەنجامەکانی خراپ دەبن و تیپەکەیشی شەکەت دەبێت بەهۆی زۆری فشار کردنەوە ، ئەنجامەکان یان بەباشی نایەن یان بەسەختی و هیلاکی زۆردێن ، ئەوکاتەی کوڕانی یۆرگن کلۆپ یارییەک بەسەختی و هیلاکی زۆردەبەنەوە یۆرگن بەناچاری یاری دواتر خێرای یاری کردن کەم دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی وزەی یاریزانەکانی ئەم ڕێنماییە هەندێ جار بەزیان لەسەر تیپەکە کەوتوەو بوەتە هۆی لەدەستدانی خاڵ ، بەزیان لەسەر کۆی وەرزەکە کەوتوە 

دووەم سەرنج لەسەر کارەکانی یۆرگن کڵۆپ ئەوەیە ئەم ڕاهێنەرە لە کاتی ئامادەنەبونی یاریزانە سەرەکیەکانی تاکتیکی یاری خۆی ناگۆڕێت ، گۆڕینی تاکتیکی یاری کردن بەرامبەر ئەو تیپانەی دەگەڕێنەوە بۆ بەرگری ناوچەی زۆر زەرورە بۆ بردنەوەی یارییەکان چونکە هەندێک یاری پێویستی بە تاکتیک و پلانی تایبەتە بۆ ئەوەی بگەیتە سەرکەوتن بەڵام یۆرگن کڵۆپ خراپی کوالێتی یاریزانی یەدەک و شێوازی یاری  تیپی دژ لەبەرچاو ناگرێت سورە لەسەر ئەو شێواز و فەلسەفەی هەیەتی هەر بەیەک شێواز یاری دەکات یەک شێوازی یاری کردن ئاسان دەخوێندرێتەوە لەلایەن ڕکابەرەکانەوە ، چاودێران و ڕەخنەگران هەمیشە ڕەخنەی توندی لێدەگرن لە نەبونی پلانی b  له شێوازەکەیدا لە ڕوی تاکتیکەوە بەلاواز دادەنێن .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP